Accessibility links

هێڵی ئاسمانی قەتەر داوای قەرەبوو لە چوار وڵاتی عەرەبی دەکات


هێڵی ئاسمانی قەتەر ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند هەوڵ دەدات بەلایەنی کەم 5 ملیار دۆلار قەرەبوو لە عەرەبستانی سعودیە، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، میسر و بەحرەین وەربگرێت بەهۆی ڕێگە گرتنی ئاسمانی لێی.

ئەو چوار وڵاتە لە مانگی شەشی ساڵی 2017 وە ڕێگەی ئاسمانییان لەو ‌هێلە ئاسمانییە گرتووە کاتێک پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتی قەتەردا بچراند لەسەر ئەوەی تاوانباریان کرد بە پشتیوانی کردن لە تیرۆرسم. دۆحا نکوڵی لەو تاوانە دەکات و دەڵێت هەوڵ دەدرێت سەرپێچی سەروەری وڵاتەکەی بکرێت.

هێڵی ئاسمانی قەتەر هەنگاوەکان بۆ بەئامانج کردنی هێڵەکەی و هەوڵەکان بۆ داخستنی ئۆپەراسیۆنەکانی لەو چوار وڵاتەدا، نرخەکانی وەگەڕخستنی لەناودەبات و کاردەکاتە سەر کارەکانی لە جیهناندا.


هاتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نوێنەرانیه هیچ کام لەو وڵاتە عەرەبیانە لێدوانیان لەم بارەیەوە نەداوە.


.


XS
SM
MD
LG