Accessibility links

ژنان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی ڕۆڵی زیاتر لە کڵێسای کاتۆلیک


حەوت ژن ڕۆژی ڕایانگەیاند هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی ڕێبەرایەتیکردنی کڵێسای کاتۆلیکی فەرەنسا دەدەن کە بە فەرمی بۆ پیاوان تەرخان کراوە. ئەم هەنگاوەش دواین فشارە بۆ ئەوەی ژنانیش پێگەیان لە پۆستەباڵاکانی کڵێسادا هەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە پاش پێشکەشکردنی فۆرمی ناونوسییان بۆ ئەو پۆستانەی کە بریتین لە، قەشەی ژنەوە بگرە هەتا دەگاتە نوێنەری تایبەتی پاپای ڤاتیکان لە فەرەنستا، ژنەکان بە ڕێپێوانێک چوونە بەردەم کڵێسای مادڵین بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژی سان ماری ماگدلن.

هەڵمەتەکەی ئەو ژنانە ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانی ئان سۆپای شارەزای ئاینی تەمەن 73 ساڵان بوو کە لە مانگی پێنج ڕایگەیاند خۆی کاندید دەکات بۆ گەورەقەشەی لیۆن.

ئانا سۆپا لە دەمی بەشداریکردنی ڕێپێوانی ژنان بۆ پاریس بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاند " کڵێسا ڕووبەڕووی قەیرانی قوڵ دەبێتەوە و پێویستە دەرگاکانی بکەینەوە." ئەو گوتیشی " ژنان شاراوەن لە کڵێسای کاتۆلیکدا لەم قۆناغی یەکسانییەدا کە تواناکانی ژنان لە هەمولایەکەوە دانیپیادا دەنرێت، ئێمە ناتوانین بەم شێوەیە بەردەوام بین."

ژمارەیەک دۆسێی پەیوەست بە دەستدرێژی سێکسی کڵێساکانی بەم دواییانە لە سەرانسەری جیهاندا هەژاند و داواکارییەکانی لەمەڕ گۆڕنکاری سەرتاسەری لەلایەن ڕەخنەگرانەوە زیاد کە دەڵێن کڵێسا نەیتوانیوە نەریتەکانی دواکارییە جیهانی مۆدرێن لە خۆبگرێت.

پاپا فرانسس کە پشتیوانی لە ژمارەیک دۆزی پێشکەوتووخوازانە دەکات یەکێک لەوانەش تاوتوێکردنی ڕێگەدان بە هاوسەرگیری قەشەکان، سەرەڕای ئەو داواکاریانەش ئامادە نییە ڕۆڵی زیاتر بە ژنان بدات.

XS
SM
MD
LG