Accessibility links

عەبدوڵا حیجاب: ئەردۆغان لەمێژە هەوڵ تورکیا بەرەو دەوڵەتێکی ئاینی ببابت


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی هەینی 10ی ئەم مانگە بڕیاری دا ئایا سۆفیا وەک مزگەوت بگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی تورکیا، ئەمەش پاش ئەوەی دادگای باڵای بەڕێوەبەرایەتی وڵاتەکە بڕیارێکی ساڵی 1934 ی حکومەتی تورکیای هەڵوەشاندەوە کە ئایا سۆفیای کردبووە مۆزخانە.

ئەردۆغان لە دوای پـوچەڵکردنەوەی بڕیارەکە، لە پەیامێکی لەسەر تویتەر نوسیبووی بەڕێوەبردنی مزگەوتی ئایا سۆفیا دەگەڕێتەوە دەستی سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی و بۆ عیبادەتکردن دەکرێتەوە. ئایا سۆفیا بۆ ماوەی نۆ سەدە کڵیسایەکی بیزەنتینی بوو بەرلەوەی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی بیگۆڕێت بە مزگەوت. دوای ڕاگەیاندنەکەی ئەردۆغان نارەزایی بەرپابوو لەجیهانی وڵاتانی زۆربە کرستییانەکان وەک یۆنان،فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و بەتایبەتیش ڤاتیکان و زۆر وڵاتی دیکەش. هەروەهاش ڕێکخراوی کەلەپوری یونێسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی چاودەخشێنێتەوە بە ڕەوشی ئایا سۆفیا وەک شوێنێکی کەلەپوری جیهانی. لەسەر ئەم بابەتە حەیدەر کەریم لەدەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ چاودێر وشارەزای سیاسی عەبدوڵلا حیجاب بنکە لە ئەوروپا سازداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:23 0:00


XS
SM
MD
LG