Accessibility links

سەرۆکی ئێران دەڵێت 25 ملیۆن کەس لە ئێراندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون


سەرۆکی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند 25 ملیۆن کەس لە ئێراندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 35 ملیۆن کەسی تریش لە مەترسی توشبووندان، لە کاتێکدا وڵاتەکە جارێکی تر ڕێوشوێنەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە توندتر دەکات.

ئەو ژمارەیەکی حەسەن ڕۆحانی لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند زۆر زیاترە لەو 271 هەزارو 606 حاڵەتەی کە ڕۆژی شەممە بە فەرمی ڕاگەیەندراوە.

ئۆفسی ڕۆحانی دەڵێت ئەو ژماریەک لەسەر بنەمای مەزەندەکانیه ڕاپۆرتی بەرپرسی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی تەندروستی بووە.

ڕۆحانی لە گوتارەکەیدا گوتی " بە پێی مەزەندە ئێمە هەتا ئێستا 25 ملیۆن ئێرانی توشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی 1400 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە، شیانی ئەوەش هەیە 30 بۆ 35 ملیۆن کەسی تر لە مەترسی توشبووندابن."

سەرۆکی ئێران گوتیشی زیاتر لە 200 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و وەزارەتی تەندروستی لەوبڕوایەدایە ئەو ژمارەیە لە چەند مانگی داهاتوودا دووهێند ببێت.

کاربەدەستان ڕۆژی شەممە کۆت و بەندەکانیان بۆ ماوەی هەفتەیەکی تر ڕاگەیاند لە ناویاندا قەدەغەکردنی بۆنە ئاینی و کولتورییەکان، داخستنی بەشی ناوخۆیی خوێندنگاکان، قاوەخانەکان، مەلەوانگە داخراوەکان، شاری یاری و باخچەکانی ئاژەڵان.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا 188 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بەمەش ژمارەی فەرمی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەست داوە دەگاتە 13 هەزارو 979 کەس.

XS
SM
MD
LG