Accessibility links

جۆن لویس، یەکێک لە ڕێبەرانی مافی سڤیلی ئەمەریکا و ئەندامی لەمێژینەی کۆنگرێس لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات


قارەمانێکی مافە سڤیلییەکانی ئەمەریکاییە ئەفریکاییەکان و ئەندامی کۆنگرێس جۆن ڕۆبەرت لویس لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئەو ئەندامە لە مێژینەییەی کۆنگرێس ڕۆژی هەینی پاش چەند ساڵی بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە گیانی سپارد.

جۆن لویس لە ساڵانی پەنجاکان و شەستەکاندا ناوبانگی دەرکرد کاتێک وەکو ڕێبەرێکی گەنجی بزوتنەوەی مافی سڤیلی ئەمەریکاییەکان دەرکەوت. لە تەمەنی 23 ساڵیدا زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ دکتۆر مارتەر لوتەر کینگ(ڕێبەری مافەی سڤیلی ئەمەریکاییەکان) کاریکردووە. لویس دواین کەس بوو کە زیندوو مابوو، لە نێو ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکەی واشنتن لە مانگی هەشتی ساڵی 1963 وتاریان پێشەکەش کرد، هەمان خۆپیشاندانی کە دکتۆر کینگ وتارە بە ناوبانگەکەی بەناوی " خەونێکم هەیە" تیایدا پێشکەش کرد. لەو کۆبونەوە مێژوویەدا لویس هێزی بزوتنەوەی مافی سڤیلی بیری ئەمەریکاییەکان خستەوە.

ئەو لە ساڵی 1981 یەکەم جار بۆ ئەنجومەنی شارەوانی شاری ئەتلانتای جۆرجیا هەڵبژێردرا پاشان لە ساڵی 1986 وەکو ئەنجامی کۆنگرێس هەڵبژێردرا و 17 جار وەکو نوێنەری ویلایەتی جۆرجیا لە ئەنجومەنی نوێنەراندا هەڵبژێردرایەوە.

XS
SM
MD
LG