Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: دەشێ ڤایرۆسی کۆرۆنا خراپ و خراپتر بێت


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە جیهاندا خراپتر دەبێت ئەگەر وڵاتانی جیهان زۆر بە توندی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی جێبەجی نەکەن.

لە کاتێکدا حاڵەتەکانی پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا لە 13 ملیۆن تێدەپەڕێت و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) دەڵێت ” با ڕاستگۆیانە بڵێم، زۆرێک لە وڵاتان بەرەو ئاقارێکی هەڵە ڕۆشتوون."

تیدرۆس گابرەیسس سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
تیدرۆس گابرەیسس سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی

تیدرۆس گابرەیسس سەرۆکی ڕێکخراوەکە سورە لەسەر ئەوەی بەبێ بەجێگەیاندنی ڕێگە ئاساییەکانی وەکو بەریەک نەکەوتنی خەڵکی، بەکارهێنانی دەمامک و مانەوە لە ماڵەوە لە دەمی نەخۆشییەکەدا،تەنها یەک ڕێگەی دەمێنێتەوە بۆ پەتاکە وەک دەڵێت " پەتاکە هەتا دێت خراپ و خراپتر دەبێت."

ئەم لێدوانەی لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی یەکشەممە لە ماوەی 24 کاتژمێردا 230 هەزار حاڵەتی نوێی ڕاگەیاند ئەو ژمارەیە زۆرترین ژمارە بوو بۆ ڕۆژێک لەوەتای پەتاکە سەری هەڵداوە.

لە سەدا هەشتای حاڵەتەکان هی 10 وڵاتی جیهان بوون و نیوی زیاتریش تەنها حاڵەتەکانی ئەمەریکا و بەرازیل بوون.

گابرەیسس دەڵێت "وڵاتەکان دەستکەوتەکان لەدەستدەدەن، لە کاتێکدا ڕێوشوێنەکانی کە سەلمێندراون مەترسییەکان کەم دەکەنەوە، جێبەجێ ناکرێن. ئێمە ئەمە لە سەرانسەری وڵاتانی ئەمەریکا، باشوری ئاسیا و چەند وڵاتێکی ئافریکا دەبینین."

سەرۆکی ئافریکای باشور سیرێل ڕامەفۆسا لە دەمی سەردانی کردنی بنکەیەکی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆهانسبەرگ
سەرۆکی ئافریکای باشور سیرێل ڕامەفۆسا لە دەمی سەردانی کردنی بنکەیەکی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆهانسبەرگ

ئافریکای باشور کە پێشکەوتووترین وڵاتی ئافریکایە زۆرترین ڕێژەی ڤایرۆسەکەی لەکیشوەرەکەدا تۆمار کردووە. بەپێی ئامارەکانی نێوەندی ئافریکا بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان، زیاتر لە 300 هەزار حاڵەت پشتڕاست کراوەتەوە و لەوانەشدا زیاتر لە 4 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکاتی زۆربوونی حاڵەتەکان سەرۆکی وڵاتەکە سیرێل ڕامەفۆسا دەڵێت" لە ئێستادا ئێمە ڕۆژانە زیاتر لە 12 هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار دەکەین، ئەمەش مانای ئەوەیە لە هەر کاتژمێرێکدا نزیکەی 500 کەس توشی ڤایرۆسەکە دەبن."

سەرۆکی ئافریکای باشور سیرێل ڕامەفۆسا
سەرۆکی ئافریکای باشور سیرێل ڕامەفۆسا

ئەو جەختی کردەوە سەر گرنگی ژمارەیەک ڕێوشوێنی توند لە ناویاندا قەدەغەکردنی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان بۆ ئەوەی ڕۆشتن بۆ نەخۆشخانە بەهۆی حاڵەتەکانی پەیوەست بە خواردنەوەوە کەمبکرێتەوە تا نەخۆشخانەکان بە زۆری لە خزمەت نەخۆشەکانی کۆرۆنادا بن.هەروەها قەدەغەکردنی هاتوچۆی شەوانی ڕاگەیاند. سەرۆکی ئافریکای باشور پێچانی دەمامکیشی بۆ هەمو هاووڵاتیان لە شوێنە گشتییەکاندا کردە زۆرەملێ.

خەڵکی بە دەمامکەوە لە شەقامێکی سانتا مۆنیکای کالیفۆرنیا، پاش ئەوەی ڕێستورانتەکان لە 25ی شەش کرونەوە
خەڵکی بە دەمامکەوە لە شەقامێکی سانتا مۆنیکای کالیفۆرنیا، پاش ئەوەی ڕێستورانتەکان لە 25ی شەش کرونەوە

لە ئەمەریکاش چەند ویلایەتێک لە بەرنامەکانی کردنەوەی دووکان وبازاڕەکان پاشگەز دەبنەوە. لە کالیفۆرنیا پارێزگار گاڤن نوسەم فەرمانی دا جارێکی تر باڕەکان و ئەو ڕێستورانتانەی کە لە ژوورەوە خواردن پێشکەش دەکەن لە سەرانسەری ویلایەتەکە دابخرێن و هەروەها کڵێساکان، یانەی وەرزشی و سەرتاشخانەکانیش لەو ناوچانەی ڤایرۆسەکە تیایدا زۆر بەربڵاوە دابخرێن.

گاڤن نوسەم پارێزگاری کالیفۆرنیا
گاڤن نوسەم پارێزگاری کالیفۆرنیا


نوسەم گوتیشی " ئێمە بەردەوام دبینین ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە پێویست دەکات لە نەخۆشخانە بمێننەوە زیاد دەکات. ئەو حاڵەتانەش کە پێویستیان بە چاودێری ڕژد هەیە بە شێوەیەکی کەم زیادیان کردووە. و بەردەوام ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە تەواوی ویلایەتەکەدا بەرزدەبێتەوە".

بێگومان داخستنی کارو کاردارییەکان نیگەرانی لەلایەن کاسبکاران دروست دەکات خاوەن ساڵۆنێکینینۆک لە کالیفۆرنیا بە دەنگی ئەمەریکای گوت ئەم جۆرە بڕیارانە ە کار دەکاتە سەر ژیانی ئەو و زۆر کەسی تریش. بیلی تران دەشڵێت " ئەگەر ئێمە پارەی کرێ دوکانەکە دەرنەهێنین، خاوەن دوکانەکەش توشی گرفت دەبێت، بۆیە هەمومان گرفتمان هەیە. هەروەها ئێمەش داهاتێکی ترمان ئەمەش گرفت بۆ بژێوی خێزانەکانیشمان دروست دەکات".

ساڵۆنێکی نینۆک چاککردن لە ویلایەتی جۆرجیا
ساڵۆنێکی نینۆک چاککردن لە ویلایەتی جۆرجیا

بۆیە سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند دەبێت چارەسەرێکی هەمیشەیی بدۆزرێتە و لە داخستنێکەوە بۆ داخستنێکی تر نەڕۆین " ئێمە دەبێت بگەین بە بارودۆخێک کە کۆنترۆڵی بەردەواممان بەسەر ڤایرۆسەکەدا هەبێت بەبێ ئەوەی ژیانمان بە تەواوەتی ڕابگرین و هەمو شتەکان دابخین کە کاریگەرییەکی زۆر خراپی هەیە لە سەر کۆمەڵگەکان".

هەتا ئێستا ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتە بەر کاریگەری جیاوازیان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر هەبووە.

XS
SM
MD
LG