Accessibility links

فرۆکەیەکی چاودێری تورکی لە وان لە شاخی ئەرتۆس دەکەوێتە خوارەوە و حەوت کوژراوون


وەزارەتی دەرەوی تورکیا دەڵێت لە دەرئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی چاودێری و پشکنین حەوت کوژراوون لە نێوانیان دوو فرۆکەوان.

وەزیری ناوخۆ لە پێشدا لە رۆژی پێنجشەممە ووت حەوت لە کارمەندانی ئاسایش کوژراون پاش کەوتنە خوارەوەی فرۆکە چاودیریەکەیان لە شاخەکاندا لە ئوستانی وان لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا. سولێمان سوێلۆ لە وان بە پەیامنێرانی ووت تیمەکەمان ئاگاداری کردینەوە کە حەوت وەکو ئەو دەڵی قارەمانمان لە دەست داوە کە دوویان فرۆکەوانەکانن. سوێلۆ هەر وەها ووتی فرۆکەکە لە بەرزایی ٢،٢٠٠ مەتر لە شاخی ئەرتوس کەوتوەتە خوارەوە.

فرۆکەی مۆدیلی ٢٠١٥ لە کاتژمێری ٦:٣٥ ئێوارە بە کاتی خۆجەیی لە فرۆکەخانەی فەرەت مەلی وانەوە هەڵساوە و ووتیشی هەر لە رۆژی دووشەممەوە لە پشکنین و چاودێری دا بوە لە وان و حەکاری و فرۆکەوانەکان دوواترین جار لە دەوروبەری ناوچەی بەسکەڵە لە ١٠:٣٢ شەو پەیوەندیان بە تاوەری فرۆکەخانەکەوە کردووە و لە ١٠:٤٥ رادار و پەیوەندی بە هەموو شێوەیەک پچراوە.

سوێلۆ پاش کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە گەیشتوەتە ناوچەکە.

XS
SM
MD
LG