Accessibility links

ژمارەیەک حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار دەکرێت


لە دواین ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆکدا هاتووە کە 10 کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 12 کەسیش بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون.

بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریکردۆتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵکی. دکتۆر عارف هیتۆ پسپۆڕی دەرونی باس لە کاریگەرییە دەرونییەکانی ئەم ڤایرۆسە دەکات و دەڵێت " ڕەوشی کەرەنتینە کردن و هەبوونی ئەم پەتایە لە ناو خێزانەکاندا بێگومان کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر خەڵکی هەیە".

ئایشە شەوکەت وەک فەرمانبەرێک باس لە کاریگەرییەکانی مانەوەیان لە ماڵەوە دەکات.

پەیامنێرمان سەلام باڵایی لە دهۆکەوە ئەم ڕاپۆرتەی لەسەر کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤد19 ئامادە کردووە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:33 0:00


XS
SM
MD
LG