سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە تویتێکدا باس لە شیانی لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی ئێرانی دەکات کە لە میانەی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابوردووی ئێراندا دەستگیر کرابوون.
جگە لەوەی بە ئینگلیزی تویتەکەی بڵاوکردۆتەوە سەرۆک ترامپ بە زمانی فارسیش لە تویتەکەدا دەڵێت " سێ کەس لە ئێران بە هۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندان سزای مەرگیان بە سەردا سەپێندراوە، لە سێدارە دانی ئەم کەسانە لە هەرکات و ساتێکدا چاوەڕوان کراوە، لە سێدارەدانی ئەم کەسانە پەیامێکی سامناک دەدات بە هەمو جیهان و نابێت جێبەجێ بکرێت."
سەرۆک ترامپ لەگەڵ تویتەکەدا هاشتاگی لەسێدارە_مەدەنی بەکارهێناوە ئەمەش ئەو هاشتاگەیە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا زیاتر لە 1 ملیۆن و نیو جار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بەکارهاتووە.