Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەو بەرپرسیارە بەرامبەر قەدەغەکردنی تەلەفۆنی هواوی لە بەریتانیا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت ئەو بەرپرسیارە بۆ بڕیارەکەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆرس جۆنسن لەسەر قەدەغەکردنی تەلەفۆنی هواوی لە تۆڕی 5G ی بەریتانیا، ئەو هەنگاوەی کە وڵاتی چین بە هەنگاوێکی سیاسی ناودێری دەکات.

لە کاتێکدا بەریتانیا ئامادەکاری دەکات بۆ دەرچوسون لە یەکێتی ئەوروپا، مەترسییەکانی لەسەر ئاسایشی هواوی فشاری بۆ جۆنسن برد تا لایەنگری بکات لە بەربەرەکانییە جیهانییەکانی نێوان ئەمەریکا و چیندا.


ڕۆژی سێشەممە سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆرس جۆنسن بڕیاری دا هەتا کۆتایی ساڵی 2027 ئامێرەکانی هواوی بە تەواوەتی لە تۆری 5G ی بەریتانیا دەربکرێن. ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی بۆ چین کە ئامێری گەورەترین کۆمپانیای پەیوەدنی جیهان لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا جێی خۆی ناگرێت.

سەرۆک ترامپ لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان لە کۆشکی سپی گوتی " ئێمە ژمارەیەکی زۆری وڵاتانمان قائیل کردووە. زۆربەشی خۆم کردوومە، بۆ ئەوەی هواوی بەکارنەیات چونکە ئێمە پێمان وایە مەترسی ئاسایشی لەسەرە، مەترسییەکی زۆر گەورەی ئاسایشی."

سەرۆک ترامپ گوتیشی " من بە زۆر وڵاتم گوتووە بەکار مەهێنن: ئەگەر دەتانەوێت لەگەڵ ئێمەدا مامەڵە بکەن، ئەوان ناتوانن بەکاریبهێنن. پێم وابیت هەر ئەمڕۆ بەریتانیا ڕایگەیاند ئەوان چیتر بەکاری ناهێنن."

ترامپ وڵاتی چینی بە ڕکابەری سەرەکی جیۆپۆلەتیک دادەنێت و ئەو وڵاتەی کە پارتی کۆمۆنیست تیایدا دەسەڵاتدارە بەوە تاوانبار دەکات سود لە بازرگانی وەردەگرێت و ڕاستییەکان لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەشارێتەوە.

بەڵام بەریتانیا نکوڵی لەوەدەکات تەنها ترامپ هۆکاربێت بۆ قەدەغەکردنی هواوی لە وڵاتەکەدا.

XS
SM
MD
LG