Accessibility links

یۆنان: بڕیاری تورکیا سەبارەت بە ئایا سۆفیا " بێ مانایە "


سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکوس میستوتاکیس

یۆنان دەڵێت بڕیارەکەی تورکیا بۆ گۆڕینی ئایا سۆفیا لە ئیستەنبوڵ بۆ مزگەوت " ناپێویستە و بێ مانایە "، هەروەها داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد هەڵوێستێکی توندتریان هەبێت بەرامبەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ گەڕان بەدوای گازدا لە دەریای ناوەڕاست.

سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکوس میستوتاکیس وتی " تورکیا بەم کارەی هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ جیهانی ڕۆژئاوا و بەهاکانیدا بڕی."

وتیشی " لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کارە ناپێویست و بێ مانایەدا، یۆنان تاوتوێی وەڵامدانەوە دەکات لە هەموو ئاستەکاندا."

هەفتەی ڕابردوو دادگای تورکیا بڕیاری گۆڕینی ئایا سۆفیای بۆ مۆزەخانە هەڵوەشاندەوە کە لە ساڵی 1934 دا بڕیاری لەسەردراوە. هەروەها ئەردۆگان وتی لە ماوەی چەند هەفتەیەکی تردا نوێژی تیادا دەکرێت.

پەیوەندییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا هەمیشە خراپ بوون و بەشێکی زۆری هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ قوبرس کە نیوەی دانیشتوانەکەی یۆنانین و نیوەکەی تری تورکن.

سەرۆک وەزیری یۆنان وتیشی " دەبێت ئەوروپا بۆ دوایین جار کۆمەڵێک ڕێوشوێن و سزا بسەپێنێت بەسەر ئەو وڵاتەدا کە هەمیشە هەوڵدەدات کێشە بنێتەوە لە ناوچەکەدا و هەڕەشەی دروستکردووە بۆ سەر سەقامگیری سەرتاسەری باشووری ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG