Accessibility links

سۆران ئیسماعیل: چۆن دەبێت بەجۆری حکومەتی سەدام حسێن خوازیاربیت؟ لەکاتێکدا بۆنی بارود هێشتا لەگووندەکانمان دێت


سۆران ئیسماعیل

ئەوەی سەرنج ڕائەکێشێت بەشێوەیەکی لەبەرچاو لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان خۆزگە بە سەرەدمی سەدام ئەخوازن، لەکاتێکدا ئەوسەردەمە کوردی باشور زۆر نەهامەتیان چەشت، خەڵکی هەڵەبجە کە 5 هەزار کەسیان لەکیمیابارانی فرۆکەی هێزی سەدامدا شەهیدبوون بەشێکن لەوانە، ڕێژەیەکی زۆرن ئەم پەیامە بڵاوئەکەنەوە بێ گوێدانە ئەو ئازارەی کەسانێک هەیە بەدەست سەدامەوە ژیانیان وێران بوە. هۆکار چیە ئەم بیرکردنەوەیە سەری هەڵداوە.

لەدوای ڕاپەرین لەسەردەمی سەدام کەرکوک لەژێر دەستی بەعسدابوو ئابڵووقەی لەسەر هەریم دانابوو، ئەگەر کوردێک لەناوچەی دەسەڵاتی سەدامەوە بهاتایە بۆ هەرێم، بۆ نموونە 1 کیلۆ تەماتە یان هەر خواردنێکی پێبوایە لییان ئەسەندو ئەیانڕشت، باشە بۆچی ئەوە سەردەمە باشتر بوو؟

سۆران ئیسماعیل چاودێری سیاسی لەووڵاتی سوید لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت " ئەم جۆرە لەبیرکردنەوە کۆمەڵێک دیوی زۆر ساناو تاریک و دزێو لەعەقڵ و بریکردنەوەی قێزەوەن نیشان دەدات " .

هەروەها دەڵێت هۆکار ئەوەیە "لەمجۆرە عەقڵانە بیرەوەریەکی زۆر لاوازیان هەیە، ئەگەرنا چۆن دەبێت بەجۆری حکومەتی سەدام حسێن خوازیاربیت لەکاتێکدا بۆنی بارود هێشتا لەگووندەکانمان دێت، خوێنی هەزاران شەهید هێشتا گەشە".

لەبارەی سایکۆلۆژیەوە دەڵێت" برێکی زۆر لەو کەسانە تێکشکاون و داڕماون و فێری حازرخۆریی بوون، باوەڕیان بەوە نیە ئەو دۆخە ناشیرینەی ئێستا کوردی تێکەوتوە بتوانێت لەڕێگەی پرۆسێس و کارکردن و ماندووبوونەوە ئیشی پێبکەین، بەڵکە دەمانەوێت حازریی بێتە بەردەست".

لەڕوی مێژوویەوە دەڵێت " کاتێک میللەتان مێژوو دەخوێننەوە و پەڕەکانی هەڵدەدەنەوە بۆ ئەوەیە پەندی لێوەرگرن و لەهەڵەکان سوودمەندبن بۆ ژیان ومۆدێلێکی باشتر، بەڵام ئەم جۆرە عەقڵە هەوڵدەدات بە جۆرە مۆدێلێکی کۆن چارەسەری ئێستا بکات، بەمە ئەوترێت عەقڵی سەلەفیی" – مەبەستی عەقڵ و بیرکردنەوەی ڕابردووە.

زانیاری زیاتر لەدەقی گفتووگۆکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:32 0:00


XS
SM
MD
LG