Accessibility links

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا


ڕۆژی شەممە عەمید ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەنەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

پێشتریش عەقید معمر مرضي ، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی ڕەشادی پاریزگای کەرکوک، بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
چەندین ئەفسەر و پۆلیسی تری کەرکوک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام هەر یەک لە لیوا عەلی کەمال بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک و عەقید مازن بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتن، ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

XS
SM
MD
LG