Accessibility links

کاوە عەبدولقادر : بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەستیان بەسەر دۆسێی نەوتی هەرێمدا گرتووە


ساڵێک تێپەڕدەبێت بەسەر دامەزراندنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی.

کابینەی نۆ، هەر لەسەرەتای دەستبەکاربونییەوە، دیارترین دروشمیان چاکسازی بوو، کابینەکەشی ناونرابوو کابینەی چاکسازی، بەڵام بابزانین لە لایەن ئەندام پەرلەمانێکی ئۆپۆزسیۆنەوە، چۆن هەوڵەکانی ئەو حکومەتە بۆ چاکسازی و باشکردنی هەرێمەکە مەزەندە دەکرێت.

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کاوە عەبدولقادر لەو بارەیەوە دەڵێت "ئەم کابینەیە زۆرترین بڕیاری چاکسازی داوە، بەڵام کەمترین کاری بە ئەنجام گەیاندووە، بڕیارەکانی تەنها بۆ سەر کاغەزبووە و بۆ ڕای گشتی".

ئەگەر بەڵێنەکانی کابینەکەی حکومەتی هەرێم وەک ئەم پەرلەمانتارە باسی دەکات بەو چەشنە بووە، کاری پەرلەمان چی بووە؟ لە کاتێکدا لە دنیادا پەرلەمان ڕۆڵی چاودێریکردنی حکومەتە؟ ئایا پەرلەمانی کوردستان ئەوەی کردووە؟

لەو بارەیەوە کاوە پێی وایە پارتی و یەکێتی بە دەستی ئەنقەست دەیانەوێت پەرلەمان بێ ئەهمییەت بکەن، دەشڵێت" گرفتەکە لەوەدایە ئەو ئەندام پەرلەمانانەی پارتی و یەکێتی هەست ناکرێت کە نوێنەری خەڵک بن ئەوەندەی سەرقاڵی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی حیزبن، ئەوانیش زۆرینەن، گرفتێکی تر گەورەترین هەڵەبوو کە زۆرێک لە دەسەڵاتەکانی پەرلەمان درایەوە بە حکومەت. پێم وایە بە دەستی ئەنقەست پەرلەمان بێ ئەرزش دەکەن، بۆ ئەوەی وەها لەدەنگدەر بکەن لە هەڵبژاردنی تردا نەچن بۆ دەنگدان."

هەرێمی کوردستان وەک باس دەکرێت بەچەندین گرفتی ئابورییەوە گیرۆدەبووە، دیار ترینیان وا 5 مانگە نەیانتوانیوە موچەی فەرمانبەران دابین بکەن، داهاتی هەرێمەکەش زیاتر لەسەر فرۆشتنی نەوتە و داهاتە نێوخۆییەکانی، ئەم ئەندام پەرلەمانە هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخە دەگەڕینێتەوە بۆ نا ڕوونی خەرجو داهاتەکانی نەوت، دەشڵێت "نەوتی هەرێم لە ژێر دەسەڵاتی هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیدایە، داهاتی نێوخۆش روون نییە چی لێ بەسەر دێت، هێشتا ئەو کابینەیە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی نییە،سەبارەت بە داهات و خەرجی نەوتیشپەرلەمان بێ ئاگایە لە وردەکارییەکانی".

لەبەشێکی وتوێژەکە باس لەوەش کراوە، ئەگەر پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی باڵای یاسادانان و چاودیری کردن، نەتوانێت چاودێری حکومەت بکات، کەوابوو چۆن گۆڕانکاری بێتە کایەوە؟ ئەو پێی وایە هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتە تاکە دەرفەتە، دەشڵیت "حکومەت شکستی هێناوە، باشترین حاڵەت هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمانەو دیاری کردنی کاتێکە بۆ هەڵبژاردنی پێش وەخت و دروست کردنی حکومەتێکی کار بەڕێکەر ."

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:16:25 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG