Accessibility links

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان نیگەرانی لەمەڕ دەستگیردنی قارەمان شوکری لە شیلادزێ دەردەبڕێت


کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان ناسراو بە CPJ لە ماڵپەڕی فەری خۆی ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا نیگەرانی دەردەبڕێت لەمەڕ دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانی فۆتۆگراف قارەمان شوکری لەلایەن هێزی ئاسایشییەکانی هەرێمی کوردستان لە شیلادزێ.

کۆمیتەی پاراستی ڕۆژنامەوانان کە بنکەی لە نیویۆرکە دەڵێت شوکری لە لایەن هێزەکانی ئاسیشەوە لە 27 ی مانگی 6 لە ماڵەکەی خۆی لە شیلادزێ دەستگیر کراوە. ئەو بە شێوەیەکی سەربەخۆ بۆ کەناڵی ڕۆژ تیڤی سەر بە پەکەکە و کەناڵی KNNی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان کاری کردووە.

https://cpj.org/2020/07/kurdish-iraqi-security-forces-arrest-freelance-photojournalist-qaraman-shukri-at-his-home-in-northwestern-kurdistan/

سەنتەری میتۆر بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەوانان لە زاری نیعمەت ڕێکانی مامی ڕۆژنامەوانەکەوە دەڵێت لە ڕۆژی 27 ی مانگی شەش قارەمان لەلایەن ئاسایشی شیلادزێوە دەستگیرکراوە و پاشان ڕەوانەی ئاسایشی گشتی دهۆک کراوە.

http://metroo.org/dreja.aspx?=hewal&jmare=3360&Jor=3

مامی قارەمان دەشڵێت هەتا ئێستا ڕێگە بە ئێمە نەدراوە بیبینین.

XS
SM
MD
LG