Accessibility links

ئەو کتێبانەی لەسەر دیموکراسی نوسراون لە کتێبخانەکانی هۆنگکۆنگدا نەماون


چەند ڕۆژێک پاش ئەوەی پەکین یاسای توندی ئاسایشی نیشتمانی سەپاند بەسەر هۆنگکۆنگدا تۆمارەکانی سەر ئینتەرنێت نیشان دەدەن ئەو کتێبانەی لەلایەن چالاکوانە ناودارە دیموکراسیخوازەکانی هۆنگکۆنگەوە نوسراون خەریکە لە کتێبخانەکانی شارەکەدا نامێنن.

ئەو کتێبانەی کە ناوەکانیان نادۆزرێتەوە بریتین لە کتێبەکانی نوسەر جۆشوا وانگ، یەکێک لە بەناوبانگترین چالاکوانی گەنجی شارەکە و هەروەها کتێبەکانی یاسادانەری دیموکراسیخوازی بەناوبانگ تانیا چان.

یاسای نوێی ئاسایشی نیشتمانی پەکین کەڕۆژی سێشەممە سەپێندرا توندترین گۆڕانکارییە لەو شاری کە نیچمە سەربەخۆیەو لە ساڵی 1997 لەلایەن بەریتانیاوە درایەوە بە چین.

ڕێبەرە تاکڕەوەکانی چین دەڵێن ئەو دەسەڵاتە سەقامگیری بۆ شارەکە دەگەڕێنێتەوە پاش ساڵێکی خۆپیشاندانی دیموکراسیانە، و دەڵێن ئەم یاسایە ئازادییەکان بنکۆڵ ناکات تەنها " کەمینەیەکی زۆر کەم" دەکاتە ئامانج.

بەڵام لە ئێستاوە ترسی لەسەرانسەری شارەکەدا دروستکردووە و خەڵکی ناوێرن بە ئازادانە ڕای خۆیان بڵێن لە کاتێکدا پۆلیس خەڵکی بە هۆی دادانانی دروشم و هاندانی سەربەخۆی و ئەتۆنۆمی زیاتر دەستگیر دەکات.

چالاکوان وانگ پێی وایە نەمانی کتێبەکانی لە کتێبخانەکان بەهۆی ئەو یاسایەوەیە. ئەو لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی " تیرۆری سپی بەردەوامە، یاسای ئاسایشی نیشتمانی کەرەستەیەکی بنچینەییە بۆ نە‌هێشتنی وتاری ئازاد."

کاتێک لە ماڵپەڕی کتێبخانەکانی هۆنگکۆنگ بە دوای نێوی کتێبەکاندا دەگەڕێی بەلایەنی کەم 3 کتێبی وانگ، چان و توێژەرێکی خۆجێهی چین وان نەماون.

XS
SM
MD
LG