Accessibility links

کۆریای باکور دەڵێت لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان لەگەڵ ئەمەریکا


کۆریای باکور ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هیچ پلانێکی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ناوکی لەگەڵ ئەمەریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەگەر واشنتن دەستبەرداری، وەک ئەو وڵاتە کۆمینیستە دەڵێت، ڕێبازە توندەکانی دژ بە پیونگیانگ نەبێت.

جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور چۆی سۆن هۆی ئەم ڕاگەیاندنەی پاش لێدوانێکی ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن دا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە نییۆرک بە ڕۆژنامەوانانی گوت سەرۆک ترامپ ڕەنگە کۆبونەوەیەکی تری لوتکەییی لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکور کیم جۆن ئان ئەنجام بدات بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی 11.

چۆی سۆن هۆی گوتوشیەتی " ئایە شیانی ئەوە هەیە وتووێ یان مامەڵە لەگەڵ ئەمەریکادا بکرێت کە بەردەوامە لەسەر ڕێبازە توندەکانی لەسەر کۆریای باکور بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی کە لە کۆبونەوەی لوتکەی ڕابوردوودا ئەنجام دران؟"

سەرۆکی کۆریای باشور مۆن ژێ ئین، کە هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ نوێکردنەوەی وتووێژەکانی نێوان واشنتن و پیونگیانگ، لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ ڕێبەرانی ئەوروپا لە گەشبینی نیشان دا.

شایانی باسە ترامپ و کیم لە ساڵی 2018 وە سێ جار کۆبونەتەوە بۆ وتووێژەکانی چەکداماڵینی کۆریای باکور بەڵام وتووێژەکان پاش کۆبونەوەی دووهەم لە مانگی 2 ی ساڵی 2019 دوواخران کە تیایدا ئەمەریکا داواکاری کۆریای باکوری بۆ لابردنی سزاکان وەکو مەرجێک بۆ دەستپێکردنی ڕاگرتنی بەرنامەی ناوکی ڕەتکردەوە.

XS
SM
MD
LG