Accessibility links

چوار چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دادگایەکی تورکیاوە سزای زیندانی کردن دەدرێن


دادگایەکی تورکیا ڕۆژی هەینی سزای شەش ساڵ زیندانی کردنی داوە بەسەر بەڕێوەبەری پێشوی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی لقی تورکیا و 3 چالاکوانی تری ئەو ڕێکخراوەی بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە تیرۆرسم تاوانبار کردووە.

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی لە تورکیا لە تویتێکدا دەڵێت حوت کەسیش کە لەگەڵیاندا سێ ساڵ لەمەوبەر لە میانەی سەرکوتکردنەکانی پاش هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 دەستگیرکران، بێتاوان دەرچوون.

نوێنەری ئەمنستی تورکیا ئەندرۆ گاردنەر لە تویتێکدا دەڵێت " مایەی توڕەبوونە، تۆمەتی بێمانایە. هیچ بەڵگەیەک نییە. پاش سێ ساڵی دادگایی کردن تەنەر کلیج بە ئەندامێتی ڕێکخراوێکی تیرۆستی تاوانبار کرا. ئوزلەم و گونال تاوانبار کران بە یارمەتیدانی. ئازار بەردەوامە. ئێمە وازناهێنین هەتا هەمویان ئازاد نەبن."

ئەو 10 کەسەی ڕۆژی هەینی دادگایی کران، لە مانگی 7 ی ساڵی 2017 لە دەمی بەشداریکردنیان لە ورکشۆپێک لەسەر ئاسایشی دیجیتاڵ لە دورگەی بویوکەدای کەناری ئەستەنبوڵ دەستگیر کران.

داواکاری گشتی دەڵێت گوایە ئەو گردبوونەوەیە، کۆبونەوەی نهێنی بووە بۆ ڕێکخستنی سەرهەڵدانێک و دروستکردنی ئاژاوە. هەروەها دەڵێت گوایە ئەمانە پەیوەندییان بە تۆڕی فەتحوڵا گولەنی دانیشتوی ئەمەریکاوە هەیە کە تورکیا تاوانباری دەکات بە هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016.

XS
SM
MD
LG