Accessibility links

بەهۆی تەقەکردن لە عەمباری بازاڕێکی گەورەی ئەمەریکا دوو کەس دەکوژرێن


کاربەدەستان دەڵێن بەهۆی تەقەکردن لە نێو عەمبارێکی بازاری واڵمارت، سوپەرمارکتێکی بەناوبانگی ئەمەریکا، لە شاری ڕێد بلەفی کالیفۆرنیا بەلایەنی کەم دوو کەس کوژراون و چوار کەسی تریش بریندار بوون.

کاربەدەستانی پۆلیسی خۆجێهی دەڵێن ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕوویداوە.

پۆلیسێک لە ناوچەی تەهاما دەڵێت هێرشبەرەکە بەرلە ئەنجامدانی هێرشەکەی چوارجار بە شوێنی پارکی ئۆتۆمبێلەکاندا سوڕاوەتەوە پاشان ئۆتۆمبێلەکەی کێشاوە بە باڵەخانەکەداو دەستیکردووە بە تەقەکردن.

هێرشبەرەکە یەکێک لە کارکەرەکانی بازاڕەکە دەکوژێت و پاشان پۆلیس تەقەی لێ دەکات و دەیکوژن.

کۆمپانیاکە دەڵێت ئاگاداری ڕەوشەکەیەو لەگەڵ کارمەندانی چەسپاندنی یاسادا کاردەکات بۆ لێکۆڵینەوەکان.

بریندارەکانیش براون بۆ نەخۆشخانەی سان ئلیزابێت لە ڕێد بلەف. ڕێد بڵەف شارێکی بچووکەو دانیشتوانەکەی تەنها نزیکەی 14 هەزار کەسن

XS
SM
MD
LG