Accessibility links

ڕێبەری باڵای ئێران هۆشداری خراپتربوونی باری ئابوری دەدات ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕانەگیرێت


ڕێبەری باڵای ئێران ڕۆژی شەممە هۆشداری دا گرفتە ئابورییەکانی وڵاتەکە خراپتر دەبێت ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕانەگیرێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی لەو کاتەوەی لە مانگی 2 لە شاری قوم یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسەکە ڕاگەیەندرا.

لە مانگی 3 دا هەمو بازاڕو دووکان جگە لە بازاری خواردن داخران و خوێندنگاکان و شوێنەگشتییەکان داخران و تەواوی بۆنەو مەڕاسیمەکان پوچەڵکرانەوە. بەڵام لە مانگی 4 وە حکومەت هێواش هێواش کۆتوبەندەکانی هەڵگرت بۆ کردنەوەی کاروکاردارییەکانی ئەو وڵاتەی کە سزاکانیش زیانی بە ئابورییەکەی گەیاندووە.

ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەڵی خامەنەئی دەڵێت " ڕاستە ئەگەر بڵێی پێویستە شتێک بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە کێشە ئابورییەکانی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتوونەتە ئاراوە." بەپێی ماڵپەڕە فەرمییەکەی، خامانەئی لە میانەی کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ کاربەدەستانی دەسەڵاتی دادوەری گوتوشیەتی " لە حاڵەتی پشتگوێخستن و بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە، کێشە ئابورییەکانیش زیاتر دەبن."

کێشەی ئابوری ئێران لە ساڵی 2018 وە خراپتر بووە لەو کاتەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی وڵاتانی زلهێزی جیهان لەگەڵ ئێراندا کشایەوە و دەستی کردەوە بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا.

وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش دەڵێت لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا دوو هەزارو 456 حاڵەتی نوێی کۆڤد19 لە وڵاتەکەدا تۆمار کراوە و کۆی ژمارەی توشبوان گەیشتۆتە 222 هەزارو 180 کەس لەوڵاتەکەدا.

XS
SM
MD
LG