Accessibility links

دوو کارمەندی دەستەی مافی مرۆڤی ئەفغانی لە کابولی پایتەخت دەکوژرێن


دوو کارمەندی دەستەی مافی مرۆڤی ئەفغانی لە کابولی پایتەخت دەکوژرێن

دوو کارمەندی دەستەی مافی مرۆڤی ئەفغانی ڕۆژی شەممە لە تەقینەوەیەکدا لە کابولی پایتەختی وڵاتەکە کوژران.

کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی ئەفغانستان دەڵێت ئەو دوو کارمەندە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە کوژران کاتێک بۆمبە دەستکردەکەی کە لکێندرابوو بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە تەقییەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی کابول فەردۆس فەرامورز ئەو هێرشەی پشتڕاست کردەوە کە هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارتێکی نەگرتۆتە ئەستۆ.

ئەرکی هاریکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان هێرشەکەی شەرمەزار کرد و دەڵێت " هیچ شتێک ڕەوایی نادات بە هێرشکردنە سەر کارمەندانی بەرگری کردن لە مافەکانی مرۆڤ." و داوای لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێشی کردووە.

ئەم هێرشەش کەمتر لە هەفەیەک پاش ئەوە دێت کە دوو داواکاری گشتی و سێ کارمەندی ئۆفیسی وەزارەتی داد لە لایەن چەند چەکدارێکەوە لە دەرەوەی کابول هێرش کرایەسەریان و کوژران.

لە 30 ی مانگی 5یش دا ڕۆژنامەوانێک کوژرا کاتێک ماشێنی گواستنەوەی فەرمانبەرانی کەناڵی تەلەفیزیۆنی خورشید لە کابول بەسەر بۆمبێکی چیندراودا ڕۆی. داعش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG