Accessibility links

حەوت سەربازی کۆلۆمبیا دان بە تاوانی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی 13 ساڵیدا دەنێن


حەوت سەربازی کۆڵۆمبیا لە دادگایەکی داخراودا دانیان بە تاوانی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن 13 ساڵی هاووڵاتی ڕەسەنی ناوچەکەدا ناوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمس بڵاوی کردۆتەوە، خانمە گوتەبێژێکی لەشکری ڕاگەیاندووە، لەشکر پارێزەر بۆ ئەو سەربازانە دابین ناکات چونکە ئەو کارەی کردوویانە " هیچ پەیوەندییەکی بە کاری سەربازییانەوە نییە."

ڕۆژنامەی گاردیانیش دەڵێت دەشێ ئەو پیاوانە سزای 16 بۆ 30 ساڵ زیندانی کردن بدرێن.

ئەو کچە ئەندامی کۆمەڵگەی ئیمبرایە ، ڕۆژی دووشەممە دۆزرایەوە.

چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئادیا کیلکیو گوتی " ئێمە دەزانین ئەمە تەنها کێشە نییە."

لەشکری کۆلۆمبیا مێژوویەکی درێژی هەراسانکردنی ژنان و خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە هەیە.

مارتا لویسا ڕامیرێز یەکەم جێگری سەرۆکی ژنی ئەو وڵاتە لە تویتێکدا نوسیویە " کۆلۆمبیا دەبێت بێبەزەیی بێت لە سزادانی ئەو کەسانەی دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر منداڵ، نەوجەوان و ژنان."

XS
SM
MD
LG