Accessibility links

گرفتی دابینکردنی بڕی پێویستی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکانی هەندێک وڵاتاندا ژیانی توشبوانی کۆرۆنا دەخاتە مەترسییەوە


زۆربونی داخوازی لەسەر ئۆکسجین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ڕاستییەکی تاڵ نیشان دەدات،ئەوەیش ئەوەیە تەنانەت مافی هەناسەدانیش بە پارەیە.

لە وڵاتانی دەوڵەمەنی وەکو ئەورپا و باکوری ئەمەریکا، نەخۆشخانەکان ئۆکسجین وەکو پێداویستییەکی بنچینەیی دادەنێن هەروەکو ئاو و کارەبا. ئەم ئۆکسجینە بە تانکەرەی گەوەرە دەگوازرێتەوە و لە نێوەندی ئۆکسجینی نەخۆشخانەکەوە ڕاستەوخۆ بە قەرەوێڵەی نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەستراوە. بیرکردنەوە لە کەمبوونەوەی ئەو سەرچاوەیە ئاسان نییە، کە لە ڕاستیدا دەشێ هەر لە هەوا وەری بگریت.

بەڵام لە وڵاتە هەژارەکان هەر لە بەنگلادێشەوە بگرە هەتا دەگاتە پێرو بە شێوەیەکی مەترسیدار کەم بۆتەوە. لە سەرانسەری وڵاتانی بیابانی ئافریکا، ئۆکسجین گرفتێکی زۆرە بۆ نێوەندە تەندروستییەکانی حکومی وەکو نەخۆشخانەی گشتی دۆنکا لە گینیا.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت بەرنامەی دانانی وێستگەی ئۆکسجین لەو نەخۆشانەیەدا جێبەجێ نەکرا. جا لە ئێستادا لەبری ئەوەی ئۆکسجین بە ڕێگەی بۆری بۆ قەرەوێلەکان ڕابکێشرێت، پیکابێکی کۆن بە ڕێگا سەختەکانی گینیادا ئەو سەرچاوەیە لە تەنها نێوەندی ئۆکسجینی تەندروستیی ئەو وڵاتەوە دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانەکە. لە دەرەوەی پایتەختیش لە گوندە دووردەستەکان و تەنانەت شارۆچکەکانیشدا پزیشکان دەڵێن ئۆکسجینیان هەر لە بەردەستدا نییە بۆ چارەسەری نەخۆشەکان.

دکتۆر تۆم فرایدن بەڕێوەبەری پێشوی نێوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان دەڵێت " ئۆکسجین یەکێکە لە چارەسەرەییە هەر گرنگەکان، کەچی لەم شوێنانەدا زۆر کەمە.'

لە بەنگلادێشیش نەبوونی سیستمێکی نێوەندی بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکان بۆتە هۆی کێشەو گرفت. لە پێرو سەرۆکی وڵاتەکە فەرمانی بە وێستگەکان داوە تا بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بۆ چارەسەری تەندروستی زیادبکەن یان لە وڵاتانی دەرەوە بیکڕن. ئەو نزیکەی 28 ملیۆن دۆلاری بۆ بونیاتنانی ئۆکسجین تەرخان کردووە.

XS
SM
MD
LG