Accessibility links

نیویۆرک، نیوجێرزی و کەناتیکت گەشتیارانی ئەو ویلایەتانە کەرەنتینە دەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا بەربڵاوە


هەر سێ پارێزگاری نیویۆرک، نیوجێرزی و کەناتیکت ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند گەشتیارەکانی ئەو ویلایەتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا بەربڵاوە دەبێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتینە بکرێن.

پارێزگاری نیویۆرک ئەندرۆ کۆمۆ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ئەو ویلایەتانە بریتین لە ئەلەباما، ئارکەنسا، ئەریزۆنا، فلۆریدا، کارۆلاینای باکور، کارۆلاینای باشور، تێکساس، یوتا و واشنتن.

پارێزگاری نیوجێرزی فیل مۆرفی بە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە شاری نیویۆرکەوە گوتی " ئەمە هەنگاوێکی ژیرانەیە. ئێمە لەم سێ ویلایەتە خەڵکی خۆمان لە دۆزەخ دەرهێنا، نامانەوێت ئێستا جارێکی تر بگەڕێینەوە خولێکی تر."

نیویۆرک ماوەیەک پیش ئێستا چەقی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە ئەمەریکا بەڵام لە ئێستادا ڕێژەی توشبووان لە ویلایەتەکە کەمبۆتەوە پاش ئەوەی قەدغەکردنی هاتوچۆ ڕاگێندراو زۆربەی شوێنەکانی ویلایەتەکە داخران.

XS
SM
MD
LG