Accessibility links

بەهۆی تەقەکردن لە شاری میناپلس کەسێک دەکوژرێت و 11 کەسیش بریدنار دەبن


پۆلیس لە میناپلسی ویلایەتی میناسۆتاوە ڕادەگەیەنێت بەهۆی دەستڕێژی گولە کەسێک کوژراوەو 11 کەسی بڕیندار بوون.

وێنەکان و گرتەڤیۆ ڕاستەوخۆیکانی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕۆژی یەکشەممە پاش ڕووداوەکە بڵاوبوونەتەوە نیشان دەدەن چۆن قوربانییەکان لە عەرزەکە کەوتوون و خەڵکیش بە دەوریانەوەیە. هەروەها باڵەخانەکانیش نیشان دەدات چۆن شوشەکانیان شکاوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری تەقەکردنەکە نەزانراوەو هیچ کەسیش دەستگیر نەکراوە. بەڵام پۆلیس لەو بڕوایەدایە زیاتر لە یەک هێرشبەر بووبن.

ڕووداوەکە ڕێک لە پاش نیوەشەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی پڕ لە باڕو ڕێستورانتی شارەکە ڕوویدا.

لەو کاتەوەی کە جۆرج فلیۆدی ڕەشپێست لە ژێر دەستی پۆلیسێکی سپی پێستتدا گیانی لەدەستدا، شاری میناپلسی میناسۆتا بۆتە سەردێڕی هواڵەکانی ئەمەریکا. لە کاتەوە خۆپیشاندان و نائارامی لەسەر مەرگی فلۆید تەواوی شارەکەی گرتۆتەوە.

XS
SM
MD
LG