Accessibility links

وڵاتانی ئەوروپا سنورەکانیان بەسەر یەکتردا دەکەنەوە


دوابەدوای سێ مانگ لە پەناگیربوون و کەرەنتین لەناو سنوری وڵاتەکانیاندا، وڵاتانی ئەوروپا خۆیان ئامادە دەکەن تا لە ڕۆژی دووشەممەوە گەشتکردن لەنێوان وڵاتەکاندا بە ئاسانی بەڕێوەبچێت. ئەمەش لە کاتێکدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو وڵاتانی ئەوروپادا تا ئەندازەیەک کەمتر بۆتەوە.

بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا داوا دەکرێت هەنگاوەکان بە جۆرێک بێت کە ڕێنماییە تەندروستییەکانی تیادا ڕەچاوبکرێت و گەشتەکان هێدی هێدی دەستپێبکەنەوە.

ئیتالیا لە سێی مانگی شەشەوە ڕایگەیاند سنورەکانی دەکاتەوە بەڕووی تەواوی گەشتیارانی ئەوروپادا. لەکاتێکدا زوربەی هەرەزۆری وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کۆتوبەندەکانیان لەگەڵ ئەم وڵاتەدا هەروەک خۆی هێشتۆتەوە چونکە لەماوەیەکی دیاریکراودا ئیتالیا بووبە سەرچاوەی ئەم پەتای کرۆنایە لە ئەوروپا.

هەروەها کرواتیا لە پێنج شەممەوە سنورەکانی دەکاتەوە، بەڵام پۆڵندا لە ڕۆژی شەممەوە سنورەکانی بەسەر هاوڵاتیانی ئەوروپادا دەکاتەوە.

لەکاتێکدا سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆناوە هەر لە ناوەڕاستی مانگی سێیەوە سنورەکانیان لەگەڵ یەکتر و وڵاتانی دیکەی جیهاندا داخست، بەڵام تەنها وڵاتی سوید سنورەکانی بەسەر گەشتیارانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و لۆکسمبۆرگدا بەکراوەیی هێشتبۆوە.

XS
SM
MD
LG