Accessibility links

بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران


پاش کەمکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە مانگی چوارەوە، دۆسێکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوو لە ئێران جارێکی تر بەرز دەبنەوە.

سەرۆکی ئێران حەسەند ڕۆحانی لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند لە کاتێکدا پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی مانگێک لەمەوبەر نزیکەی %80 بوو ئێستا چۆتە %20. ئەو گوتی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان پەیوەندی بە گشتیارانەوە هەیە کە ڤایرۆسەکە لەگەڵ خۆیاندا بڵاودەکەنەوە.

ڕۆژی شەممە 2،410 حاڵەتی نوێ تۆمار کرا و بەمەش کۆی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە نزیکەی 185 هەار حاڵەت. لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا لەو وڵاتە 71 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەست داوەو بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە هەتا ئێستا 8 هەزارو 730 کەس لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڕۆحانی نیگەرانی لەمەڕ نوێژی بەکۆمەڵ لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا دەربڕی و گوتی ئەگەر خەڵکی هاوکاری نەکەن بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەکان ئەوا قەدەغەکردنەکانی هاتوچۆ جارێکی تر جێگیر دەکرێنەوە.

XS
SM
MD
LG