Accessibility links

ژەنەڕاڵ مارک میلی پەشیمانبوونەوەی خۆی لە وەستانێکی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا ڕادەگەیەنێت


ژەنەڕاڵی باڵای ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەو هەڵە بوو لەوەی لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە وێنەیەکی نزیک کۆشکی سپی لە هەفتەی پێشوو دەرکەوت، کاتێک ئەو ناوچەیە بە زۆر بە خۆپیشاندەرانی دژە نژادپەرستی چۆڵکرا.

ژەنەڕاڵ مارک میلی بەرپرسی سەرۆکی ستونە هاوبەشە لەشکرییەکان سەبارەت بە ڕووداوە مشتومڕلەسەرەکەی 1 ی مانگی 6 گوتی " نەدەبوو من لەوێ بومایە. ئامادەیی من لەوێ لە دۆخێکی وەهادا لێکدانەوەی دەستێوەردانی لەشکری لە سیاسەتی ناوخۆیدا بۆکرا."

میلی و وەزیری بەرگری مارک ئەسپەر هەردووکیان ڕەخنەی توندیان لەسەر ئامادەبوونیان لەو شوێنە لێگیرا کە زیاتر بە نمایشی سیاسی سەرۆک ترامپ دادەنرێت، کە لە کۆشکی سپییەوە لەگەڵ کاربەدەستان بە پێ ڕۆشت بۆ کڵێسای سان جۆنس و لەوێ ئینجیلێکی بەرزکردەوە.

چەند خولەکێک پێشتر، سەدان خۆپیشاندەری ئاشتیخواز لە پارکی لافایتی نێوان کۆشکی سپی و ئەو کلێسایە لەلایەن پۆلیس و گاردی نیشتیمانییەوە بە هێزی گازی فرمێسک ڕژێن بڵاوەیان پێکرا.

XS
SM
MD
LG