Accessibility links

گاردی نیشتیمانی لە واشنتون دەکشێنەوە


سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانیداوە بە کشانەوەی گاردی نیشتیمانی لە واشنتونی پایتەخت پاش هێوەربوونەوەی خۆپیشاندانەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەوانەی بەهۆی کوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست لەسەر دەستی پۆلیسێکی سپی پێست لە دوو هەفتە لەمەوبەرەوە لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

دۆناڵد تڕەمپ لە تویتێکدا گوتی فەرمانمانداوە بە کشانەوەی گاردی نیشتیمانی لە پایتەخت پاش ئەوەی هەموو شتێك لەژێر کۆنتڕۆلی تەواودایە.

هەرچەندێکە گوتی " دەتوانن بگەڕێنەوە ئەگەر پێوست بکات" ، هەروەها ئاماژەیدا بەوەی ژمارەی خۆپیشاندەران کەمترێکبووە وەك لەوەی چاوەڕوان ئەکرا.

شایانی باسە گاردی نیشتیمانی ئەمریکا لە سەر داوای تڕەمپ لە واشنتونی پایتەخت وچەند ولایەتێکدا بلاوبوونەوە پاش خۆپیشاندانەکانی کە دژ بەڕەگەزپەرستی ومامەڵەی نابەجێ پۆلیس زۆربەی شارە سەرەکییەکانی ئەمەریکا گرتەوە، دوابەدوای کۆشتنی فلۆید لە 25 مانگی ڕابردوودا. گەورەترین خۆپیشاندانیش لە واشنتونی پایتەخت لە ڕۆژی شەممەدا بەڕێوەچوو، کە بەهەزاران کەس ڕژابوونە سەر شەقامەکانی دەوروبەری کؤشکی سپی ئەوەی لەم دواییەدا شورای ئاسنی بۆ درووستکراوە.

XS
SM
MD
LG