Accessibility links

14 پۆلیس لە خۆپیشاندانەکانی دژ بەڕەگەزپەرستی لە بەریتانیا برینداردەبن


بەرپرسی پۆلیسی لەندەن دەڵییت برینداربوونی 14 پۆلیس لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی دژ بەڕەگەزپەرستی لە ناوجەرگەی لەندەن مایەی سەرسورمانە و جێ قبۆڵکردن نییە.

کریسیدا دەك کۆمسیاری پۆلیسی لەندەن ئەم قسانەی کرد ئەمڕۆ یەکشەممە وەك ئاماژەیەک بە برینداربوونی ژمارەیەك پۆلیس لەمیانەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی دژ بەڕەگەزپەرستی لە ڕۆژی شەممەدا لە لەندەن ، ئەوی بۆ ناڕەزایی دەڕبڕین لەسەر کۆشتنی جۆرج فلۆید لە ئەمەریکا بەڕێوەچوو، و لەدواییدا توندووتیژی تێکەوت و ژمارەیەك خۆپیشاندەر بەگژ پۆلیسدا چوونەوەو و بەهۆییەوە 14 پۆلیس برینداربوون.

وابڕیارە ژمارەیەك خۆپیشاندانی تریش ئەمڕۆ یەکشەممەش لە لەندەن بەڕێوەبچێت و ناوبراو داوای لە خۆپیشاندەران کرد ڕێگەی تر بدۆزنەوە ڕاوبۆچوونی خۆیانی پێ دەڕببڕن و نەك ڕژانە سەر شەقامەکانی لەندەن بەهۆی مەترسی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پۆلیس دەڵییت 13 پۆلیسی تر لە خۆپیشاندانەکانی پێشووتریش برینداربوون و لە دەرئەنجامدا ژمارەیەك خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG