بەهەزاران خۆپیشاندەر لە واشنتونی پایتەخت و لەشارەکانی تری ئەمەریکا دژ بەڕەگەزپەرستی دۆینی شەممە گردبوونەوە، دوو هەفتە دوای ئەوەی ڕەشپێستێکی ئەمەریکی لەسەر دەستی پۆلێسێکی سپیپێست لە میناپڵس لە ولایەتی مینیسۆتا کۆژرا.
خۆپیشاندانەکانی دژ ڕەگەزپەرستی و داوای چاکسازی لە سیستەمی پۆلیسدا لەزۆربەی شارەکانی ئەمەریکا ڕۆژانە بەردەوامن پاش کوشتنی جۆرج فلۆید لە 25 مانگی پێنچدا، کە دوواترین کوشتنی ڕەشپیستە لە ئەمەریکا لەلایەن سپی پێستێکەوە.
لە واشنتونی پایتەخت خۆپیشاندانی ئاشتیانە، لە کەشوهەوایەکی گەرمدا، لەداوای نیوەڕوی دۆینیەوە هەتا دڕەنگانێکی شەو لە زۆربەی گەڕەکەکان و لەدەوری کۆشکی سپی بەڕیوەچوو.
خۆپیشاندانی گەورە هەروەها لەزۆربەی شارەکانی ئەمەریکا بەڕێوەچوو لە میناپڵس، مەیامی، شیگاگۆ، نیوریۆرک، سان فرانسیسکۆ، داڵاس، فیلادلفیا و دینیڤەر. لەزۆربەی ئەو شارانەی کە پێشتر توندوتیژی و تاڵانی بەخۆوە بینببوو لە ڕۆژانی پێشووتردا، بەڵام خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەچوون.
سەرچاوە/ VOA News