Accessibility links

دانۆڵد ترامپ: خراپترین کاتەکانی پەتای کۆرۆنامان تێپەڕاندووە


سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خراپترین کاتەکانی پەتای کۆرۆنای تێپەڕاندووە، پاش ئەوەی ئەوەی بە شیوەیەکی چاوەڕوان نەکراوە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کار لەم هەفتەیەدا دەرکەوتووە.

سەرۆک ترامپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ئێمە باشترین ئابوریمان لە مێژووی جیهاندا هەبووە. ئەو بەهێزییە وای کرد بتوانین بەم پەتا ترسناکەدا تێپەڕبین، لەوبڕوایەدام ئێمە زۆر باشین."

سەبارەت بە شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەی کە هەتا ئێستا زیاتر لە 108 هەزار کەسی لە ئەمەریکا کوشتووە ترامپ گوتی " ئێمە هەمو بڕیارێکمان بە دروستی داوە." و " هەنگاوی گەورەمان ناوە لە جارێکی تر هاتنەوە سەرخۆمان".

سەرۆک ترامپ گوتیشی ئابوری خێراتر دێتەوە سەرخۆ ئەگەر ویلایەتەکان و حکومەتە خۆجێهییەکان کۆتایی بە کۆتوبەندەکان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤد19 بهێنن.

سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی وەزارەتی کاری ئەمەریکا ڕایگەیاند دەرفەتی 2 ملیۆن و 500 هەزار کار لە مانگی 5 دا زیادی کردووە و رێژەی بێکاری کەمبۆتەوە بۆ 13.3 پاش ئەوەی لە مانگەکانی پێشووتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێژەی بێکاری بێئەندازە بەرزبوبۆوە.

XS
SM
MD
LG