Accessibility links

ئیسرائیل تاوتوێی داواکاری شوێنکەوتوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە ناو ئێرانەوە دەکات


ئیسرائیل دەڵێت تاوتوێی داواکارییەکانی هەزاران ئێرانی دەکات کە هەوڵ دەدەن لە ئێران دەربچن یان مافی پەنابەرێتی و هاوکاری تەندروستی لە ئیسرائیلی وەربگرن کە بەرهەڵستی لەمێژینەی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی ئێرانە.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا وەزارەتی کاروباری دەرەوەیی ئیسرائیل بە ڕاگەیاندنە خۆجێهییەکانی گوتووە کەناڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییە فارسییەکەی پڕ بووە لە پەیامی ئەو ئێرانییانەی داوای یارمەتی لە ئیسرائیل دەکەن لە کاتێکدا ڕووبەڕووی شەپۆلی دووهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبنەوە کە زیاتر ئەو بارە ئابورییەی خراپ کردووە کە بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا وبەڕێوەبەرایەتی خراپی حکومەتی ئێرانەوە تێکچووە.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەبەری نوێی بەشی فارسی میدیایی ئەو وەزارەتەی ئیسرائیل شارۆنا ئاڤگینساز گوتی کەیسی داوای گەشتکردن لەئێرانەوە بۆ ئیسرائیل هەبووە کە تیمەکەیڕەوانەی دەزگا پەیوەندیدارەکانیحکومەتەیان کردووە.

ئەو گوتیشی " بێگومان ئەمە بابەتێکی زۆر هەستیارە، چونکە ئێران وڵاتێکی دوژمنی ئیسرائیلیە. جا بۆیە ئەمە شتێکی ئاسان نییە بۆ کەسێک لە ئێرانەوە بێت بۆ ئیسرائیل، بەڵام ئێمە بە وردی پێداچوونەوە بەسەر هەر یەک لەو کەیسانەدا دەکەین."

ئاڤگینساز گوتیشی ژمارەیەک لە داواکارییەکانی گەشتکردن لەلایەن ئەو ئێرانیانەی داوای مافی پەنابەرێتی لە ئیسرائیل دەکەن بەهۆی سەرکوتکردنی سیاسی و ئاینییە لە ئێراندا. ئیسرائیل بەر لە شۆڕشی ساڵی 1979 کە مەلاکانی دژی ئیسرائیلی هێنایە سەر دەسەڵات، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێراندا هەبوو.

ئەو کاربەدەستەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەیی ئێران گوتیشی بە ڕێگای کەناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چەندین پرسیاری لەلایەن ئیرانییەکانەوە پێدەگات کە هەوڵ دەدەن زانیاری تەندروستی ئیسرائیلی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدەستبهێنن.

تۆڕی ئینستگرام یەكێکە لە بە ناوبانگترین چوار کەناڵی فارسی زمانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئیسرائیل کەبریتییە لە تویتەر، تێلگرام و فەیسبووکیش. کەناڵەکەی ئینستگرام هەتا 31 مانگی 5 ژمارەی شوێنکەوتووانی گەیشتە 500 هەزار کەس. هەژمارەی تویتەری فارسی ئیسرائیلیش 228 هەزار شوێنکەوتووی هەیە، لە کاتێکدا فەیسبووک 193 هەزارەو کەناڵی تێلگرامیش 25 هەزار ئەندامی هەیە.

وەزارەتەکە دەڵێت ژمارەیەک لە داواکارییەکان بە پەیامی تایبەتی بۆ ئەو کەناڵانە ڕوانە دەکرێت بەڵام هەندێک کەسیش بە ئاشکرایی بە ناوە نهێنییەکانیانەوە شت دەنوسن.

ئاڤگنساز دەڵێت ئینستگرام لە هەموی زیاترە چونکە تەنها کەناڵە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بلۆک نەکراوە و ئێرانییەکان دەتوانن بەبێ بەکارهێنانی VPN دەستیان پێی ڕابگات.

ئەو دەڵێت ئێسرائیل بۆی دەرکەوتووە بەلایەنی کەم لەسەدا 90 ی شوێنکەوتووانی کەناڵی ئینستگرامەکە لەناو ئێرانەوەیە و زیاتر لە سەدا 40 ی ئەو کەسانەش لە تارانی پایتەختن و ئەوانی تریش لە شارەگەورەکانی ترن.

XS
SM
MD
LG