Accessibility links

هەڵبژاردنی بەرایی لە هەشت ویلایەتی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت


هاوکاتی قەیرانی ئابوری بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری ئەمەریکا بەهۆی مردنی پیاوێکی ڕەشپێست لە کاتێکدا لەلایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست کرابوو، دەنگدەران لە هەشت ویلایەتی ئەمەریکا و واشنتنی پایتەختی وڵاتەکەش ڕۆژی سێشەممە دەنگی خۆیان دا بۆ بەربژێرەکانی لایەنەکەیان تا بڕۆنە هەڵبژاردنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و سینات.

یەکێک لە پێشبڕکێ هەرە سەرنجڕاکێشەکان لە ویلایەتی ئایۆوا بوو، لەوێ نوێنەرێکی دێرینی پارێزکاران ستیڤ کینگ دەنگی پێویستی نەهێنا تا جارێکی تر خۆی بۆ هەڵبژێرێتەوە و بە سیناتۆری ویلایەتەکە ڕاندی فێنسترا دۆڕا.کینک کەسێک بوو کە ڕەخنەیەکی زۆری لێ گیرابوو بەهۆی هەڵوێستی توندی لەسەر منداڵ لەباربردن و لێدوانە نەتەوە پەرستەکانی بەتایبەتی لەسەر ئەو کۆچبەرانەی کە بەڵگەنامەیان نییە. ئەو لە ساڵی 2003 وە نوێنەری ویلایەتەکە بووە لە کۆنگرێس.

کەسێکی تری بەناوبانگ کە نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەستبهێنێت ڤالەری پلێمی کارمەندی پێشوی CIA بوو کە جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا دیک چێنی ئاشکرای کرد کاتێک هاوسەرەکەی باڵیۆز جۆ ویلسن بە ئاشکرایی گومانی خستە سەر هۆکارەکانی داگیر کردن عێراق. ئەو بە پارێزەرێکی مافەکانی سڤیل تەرێسا فێرناندێز لە نوی ماکسیکۆ دۆڕا.

هاوکات هەڵبژاردنێکی خۆجێهی لە فێرگسن میزوری سەرنجی وڵاتی ڕاکێشا کە لەوێ دەنگدەران ئێلا جۆنسیان وەکو یەکەم ڕەشپێست و یەکەم ژنیش بۆ سەرۆکی شارەوانی هەڵبژارد.

فێگسن لە ساڵی 2014 بوو بە خاڵی سەرەکی مشتومڕی جیاوازی ڕەگەزی و ڕەفتارە نابەجێکانی پۆلیس لەگەڵ ڕەشپێستەکان پاش ئەوەی کوڕێکی نەوجەوان بە ناوی مایکڵ بروان لە دەمی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیسێکی سپی پێستدا کوژرا. هەڵبژاردنی جۆنس هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری ئەمەریکا لەسەر مردنی جۆرج فلۆید.

XS
SM
MD
LG