Accessibility links

لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی سەربازانی بەریتانی لە عێراق لە ساڵانی 2003 بۆ 2009 ئەنجمیان داوە


لێکۆڵەرێكی بەریتانی سەربەخۆ تاوتوێی بە هەزارن کەیسی ئەو تۆمەتانە دەکات کە ئاڕاستەی سەربازانی بەریتانی کراون بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە عێراق لە ساڵانی نێوان 2003 و2009 ، لێکۆڵەرەکە دەڵێت هەموو تومەتەکان پوچەڵکراونەتەوە جگە لە یەک شکایەت لەو بارەیەوە نەبێت.

کەیڵی بەرێوەبەری دەستەی لەشکری بۆ کەیسەکانی پێشەشکرابوون بە رادیۆیی بی بی سی گوت ؛ شیانی ئەوە هەیە کە هیچ یەکێک لەو شکایەتانە ی تۆمەتبارکردنەکان نەگەنە داداگا و دەڵێت بەشی زۆری کەیسەکان لە قۆناغی یەکەمی لێکۆڵینەوەکاندا پوچەڵکراونەتەوە لەبەر ئەوەی وەک دەڵیت تاواناکان لە ئاستێکی زۆر سووکدا بوون.

کەیڵی متمانەی بەوە هەیە کە ئەو لێکۆڵینەوە جیایەی داواکاری گشتی خانم فاتو بنسوتا لە ساڵی 2014 دا لەو بارەیەوە پێشکەش بە دادگای نێونەتەوەیی تاوانکان لە لاهی کردبوو، ئەمساڵ کۆتایی دێت بەبێ گرتنەبەری هیچ رێوشوێنێک وجەختیش لەوە دەکات کە ئەم کەیسانە لەمساڵدا دەگەنە کۆتایی.

کەیڵی هیچ ئاماژەیەکی بەو تەنها کەیسە نەداوە کە پێشکەش کرابوو کە خودی خۆی لە بارەیەوە گوتی تەنها کەیسە کە پۆچەڵ نەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لە بارەیەوە دەکرێت.

XS
SM
MD
LG