Accessibility links

زەمبابوی ناڕەزایی بەرامبەر بە قسەکانی بەرپرسێکی ئەمەریکا دەرئەبڕی


 ڕۆبەرت ئۆبرایەن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا
ڕۆبەرت ئۆبرایەن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا

‌حکومەتی زەمبابوی ئەڵییت تۆڕەبوونی وڵاتەکەی بە باڵیۆزی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە سەبارەت بە قسەکانی بەرپرسێکی ئەمەریکا کە گوتبوی زمبابوی هانی خۆپیشاندانەکانی داوە ئەوەی بەهۆی کوشتنی جۆرج فلۆیدەوە بەڕێوەئەچن.

جێ باسە لە چاوپێکەتنێکی ڕۆبەرت ئۆبرایەن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لەگەڵ دەزگای ئەی بی سی لە ڕۆژی یەکشەممەدا، ناوبراو زەمبابوی و چینی بە دوژمنانی بێگانە ناودێرکرد کە تۆرەکانی کۆمەڵایەتی بۆ نانەوەی گێرەشەوێنی وئاژاوە بەکارئەهێنن.

حکومەتی زەمبابوی برایەن نیکۆلاس باڵیۆزی ئەمریکای بانگ کردبووە تا بۆیان ڕوونبکاتەوە ڕۆبەرت ئۆبرایەن مەبەستی چێ بووە بەو قسانە.

نێك مانگوانا وتەبیژی حکومەتی زەمبابوی بە فرانس پریسی گوت زەمبابوی خۆی بە دوژمنی ئەمریکا دانانێت. و لەسەر ئەکاونتی تویتەری خۆی لە شەوی یەکشەممەدا نوسیبووی زەمبابوی دەیەویت پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ هەموو وڵاتاندا هەبێت، لە نێوانیاندا ئەمەریکا.

شایانی باسە، پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و زەمبابوی لە ساڵی 2002 وە تێکچووە پاش ئەوەی ئەمەریکا سزای دارایی بەسەر سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە رۆبەرت مۆگابی و بەرپرسانی نزیك لەوەوە، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەوە، سەپاند.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG