Accessibility links

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا شەش ملیۆن کەسی تێپەڕاند


حاڵەتەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا شەش ملیۆن کەس و گیان لەدەستدان سێ سەدو حەفتا هەزار کەسی تێپەڕاندووە و هاوکات دوو ملیۆن و چوارسەدو پەنجا کەس چاکبوونەتەوە.

سەڕەرای ئەم ژمارە زۆرەی توشبووان وڵاتان دەستیان بەکردنەوەی کاروگۆزار و قوتابخانە وریستورانت و پارکەکان کردۆتەوە پاش چەند هەفتەیەك لەداخستنیان بۆ ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زیانێکی زۆری بەئابوری وڵاتان گەیاندووە.

لە ئەمەریکا زیا لە 1،776،589 حاڵەتی توشبوون 103،650 گیان لەدەستدان پشتڕاستکراوەتەوە، کەژمارەیەکی زۆری لە ولایەتی نیویۆرکە.

لە ڕووسیاش تا ئەمڕۆ یەکشەممە 405،834 حاڵەتی توشبوون ە 4693 گیان لەدەستدان ڕاپۆرتکراوە.

XS
SM
MD
LG