Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا لووتکەی G7 دوادەخات


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ، لووتکەی G7 کەبڕیاربوو لە مانگی داهاتوودا لە ئەمەریکا بکرێت، دوادەخات،و لەهەمان کاتدا چەند ولاتێکی تر بانگهێشتی لووتکەکە دەکات لەوانە ئوسترالیا، ڕووسیا، کوریای باشوور و هیندستان.

سەرۆك ترەمپ لەڕۆژی شەممەدا گوتی کۆبوونەوە لووتکەییەکە دوادەخات چونکە وا هەست ئەکات G7 نۆینەرایەتی ڕووداوەکانی ئیستای جیهان ناکات. هێشتا ڕووننەبۆتەوە خواستی تڕەمپ بۆ بانگهێشتکردنی وڵاتانی تر بەمەبەستی فراوانکردنی G7 بەشێوەیەکی هەمیشەییە یاخۆد نا. تڕەمپ پێشتریش پێشنیاریکردبوو ڕووسیاشی تیابێت و گوتبۆی مۆسکۆ گرنگیەکی ستراتیژی جیهانی هەیە.

جێ باسە ڕووسیا لە ساڵێ 2014 دا لە G8 ، کە ئەوسا وای پێ ئەوترا، دەرکرا لەسەردەمی باراك ئۆبامای سەرۆکی ئەمەریکا پاش لکاندنی هەرێمی کرێمییە سەر لە ئپکرانیا بە خۆییەوە، کە هێشتا دەستی بەسەردا گرتووە.

XS
SM
MD
LG