Accessibility links

بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا دڵگرانن بە بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ڕاگرتنی سزاکان بۆ سەر پرۆژە ناوکییە سڤیلییەکانی ئێران


بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕۆژی شەممە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد و تیایدا بەداخن بۆ بڕیارەکەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ڕاگرتنی سزاکان بۆ سەر پرۆژە ناوکییە سڤیلییەکانی ئێران بە مەبەستی ڕێگری کردن لە دروستکردنی چەک.

لە بەیاننامەکەدا نوسراوە " ئێمە لە ناخەوە دڵگرانین بەرامبەر ئەو بڕیارەی ئەمەریکا بۆ کۆتایی هێنان بە ڕاگرتنی سزاکان لەسەر سێ پرۆژەی سەرەکی ناوکی کە بەشێک بوون لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران ناسراو بە بەرجام، لە ناویاندا پرۆژەی نوێکردنەوەی ڕیاکتۆری ئارەک."

ئەو سێ وڵاتە دەشڵێن " ئەم پرۆژانە، لە ناویاندا پرۆژەی نوێکردنەوەی ڕیاکتۆری ئارەک لە لایەن بڕیاری 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە پشتیوانی لێکراوە و لە بەرژەوەندی بڕیاری بڵاونەبوونەوەی چەکی ناوکیدایە و کۆمەڵگای نێنەتەوەیی دڵنیا دەکاتەوە لەوەی چالاکییە ناوکییەکانی ئێران ئاشتیانە سەلامەتە."

ڕۆژی چوارشەممە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆتاییهێنانی بە ڕاگرتنی سزاکان بۆ سەر ئەو پرۆژانە ڕاگەیاند کە ڕێگەی دەدا سەرباری کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ئەو پرۆژانە بەردەوام بن.

کاتێک سزاکان ڕاگیرابوون کۆمپانیاکانی ڕوسیا، چین و وڵاتانی ئەوروپا کاریان دەکرد لەسەر گۆڕین و نوێکردنەویە ڕیاکتۆری ئارەک بۆ مەبەستی سڤیلی و گواستنەوەی سوتەمەنی ناوکی بۆ دەرەوە.

XS
SM
MD
LG