Accessibility links

وەزیری دارایی عێراق سەردانی عەرەبستانی سعودیە دەکات


وەزیری نوێی دارایی عێراق ڕۆژی شەممە سەردانی عەرەبستانی سعودیەی کرد لە هەوڵێکدا بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری دارایی بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە داراییەی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت ڕووی کردۆتە وڵاتەکە.

ڕاپۆرتە هەواڵییە عێراقییەکان دەڵێن لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات پاش دەستبەکاربوونی وەزیری دارایی عێراق عەلی عەلاوی لە ڕیاز لەگەڵ وەزیرانی دارایی، وزەو دەرەوەی سعودیە کۆبۆتەوە.

لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی سەر بە دەوڵەت بەر لە چوونەکەی بۆ سعودیە، عەلاوی گوتی ئەرکی سەرەکی ئەو مسۆگەرکردنی هاوکاری داراییە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی بودجەی عێراق. ئەو گوتی عێراق پێویستی بە پشتیوانی دەستبەجێ هەیە تا حکومەت بتوانێت ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر فەرمانبەران بەجێ بگەیەنێت.

XS
SM
MD
LG