Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران


تەها حەسەنیانی

ناکۆکییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وئێران بە هۆی بەردەوامبوونی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە کە نەتەوەیرکگرتووەکان وئەمەریکا دایانسەپاندۆتە سەر ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ ئالۆز وقوڵتر دەبنەوە، وبەتایبەتیش لەمدووایەدا زیاتر زەقبۆتەوە لە ئاکامی ڕەوانەکردنی نەوت وبەرهەمە پیشەسازیەکانی تری نەوت بە ڕ‌ێگای کەنداوەوە بەرەو ڤەنزوێلا.

ئەلبەتە لەگەڵ دەسپێکردنی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا وئێران گرژتربوونەتەوە وئەمەریکا پەرەی بە هەڕەشەکانی داوە وکۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەڵێت وەڵامی توندی دەبێت بۆ هەرهەنگاوێکی کە ئەمەریکا بیگرێتەبەر دژی کەشتییەکانی لە کەنداودا.

ئەم هەڕەشانەی ئەمەریکا و ئێران لە یەکتری دەکەن چەند جدین؟ سزا ئابوورییەکان چەند کاریان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە؟ ئایا نزیک بوونەوەی سازدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا شیانی ئەوەی هەیە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرپا بکات؟ ئەم پرسیارانە چەندین پرسیای تر حەیدەر کەریم لە میانەی بەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ تەها حەسەنیانی ئەندامی میدیای کەمینە نەتەوەییەکان لە کەنەدا ولێکۆڵەری سیاسی بنکە لە کەنەدا تاوتوێی دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:22:43 0:00


XS
SM
MD
LG