Accessibility links

دوو حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار دەکرێت


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند بە پێی ئەنجامی پشکنینە نوێیەکان دوو کەسی تر لە پارێزگاکە توشی پەتای کۆرۆنا بوون.

ئەو دوو کەسە لە بەغداوە گەڕاونەتەوە یەکێکیان تەمەنی 58 ساڵانە و خەڵکی هەولێرە و ئەوەی تریش تەمەنی 28 ساڵانەو خەڵکی ئاکرێیە. هاووڵاتییەکەی کە خەڵکی هەولێرە ڕەوانەی هەولێر کرایەوە و ئەوەی خەڵکی ئاکرێیە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا ماوەتەوە.

دکتۆر سەگڤان لە نەخۆشخانەی تایبەتی کۆرۆنا ڕایگەیاند ڕەوشی نەخۆشەکە باشە بەڵام هەتا ئەو کاتەی بە تەواوەتی باش نەبێت هەر لە نەخۆشخانە دەهێڵرێتەوە.

هەتا ئێستا لە دهۆک 14 هەزار و 120 پشکنین ئەنجام دراوە و تەنها 430 کەس لە کەرەنتینە ماونەتەوە.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان سەلام باڵایی لە دهۆک

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:01:08 0:00


XS
SM
MD
LG