Accessibility links

هاوکاتی کەمکردنەوەی کۆت‌وبەندەکانی پەیوەست بە پەتای کۆرۆنا ڕێژەی بێکاری لە ئەمەریکا زیاد دەکات


کاردارییەکان لە سەرانسەری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێواش هێواش دەکرێنەوە بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی ژیانی خەڵکی، بەڵاموەزارەتی کار ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابوردوودا 2 ملیۆن و 4 سەد هەزار کەسی تر داخوازینامەی هاوکاری بۆ بێکارانیان پڕکردۆتەوە لە کاتێکدا هەتا دێت زیاتر زیانە مەترسیدارەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئەو وڵاتەی کە خاوەنیگەورەترین ئابوری جیهانە دەردەکەوێت.

لە ماوەی 9 هەفتەدا 38 ملیۆن و 6 سەد هەزار کەس کارەکانیان لەدەستداوە، ئەمەش نزیکەی یەک سەرچواری هێزی کاری ئەمەریکایە.

لە ئێستادا فەرمانڕەوایانی هەر 50 ویلایەتەکە دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی کۆتوبەندەکان تا ڕێگە بدەن هەندێک لە کاردارییەکان بکرێنەوە هەرچەندە ڕێوشوێنەکان لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی تر جیاوازن.

ژمارەیەک لە ویلایەتەکان داوا دەکەن خەڵکی بەلایەنی کەم 2 مەتر لە یەک دووربن لە بازاڕەکان و شوێنە گشتیەکاندا و پێویستە کارکەرەکان و کڕیارانیش ماسکیان پێوە بێت. ژمارەیەک لە فەرمانڕەواکان بڕیاریان داوە ڕێستورانتەکان لە نیوەی توانای خۆیان خەڵک بکەنە ژوورەوە.

کەنار دەریا لە ویلایەتی فلۆریدا
کەنار دەریا لە ویلایەتی فلۆریدا

بەڵام لە ژمارەیەک ویلایەتی تر کۆتوبەندەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لابراون و قەرەباڵغی دەستیپێکردۆتەوە بەتایبەتی لە کەنار دەریاکانی ئۆقیانوسی ئەتلانتیک و ئۆقیانوسی ئارام لە کاتێکدا ڕۆژی دووشەممە ڕۆژی یادەوەری ئەو کەسانەی لە پێناو وڵاتدا گیانیان بەختکردووە یەکەم پشوی هاوینی ئەمەریکا دەستپێدەکات.

XS
SM
MD
LG