Accessibility links

ئەمەریکا 200 ئامێری هەناسەدان دەبەخشێت بە ڕوسیا


ئەمەریکا 200 ئامێری هەناسەدان بە ڕێگای گواستنەوەی لەشکری دەبەخشێت بە مۆسکۆ، بۆ هاوکاری کردنی ڕوسیا تا بتوانێت ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە.

لێدوانەکانی نێوان حکومەتەکان کە بەردەست دەنگی ئەمەریکا کەوتووە ئاشکرای دەکات یەکەم 50 ئامێری هەناسەدان کە لە کالیفۆرنیا دروستکراون تا ڕۆژی چوارشەممە ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی ڕەوانەی نێوەندێکی تەندروستی مۆسکۆ بکرێت. 150 ئامێرەکەی تریش هەتا 26 ی مانگی پێنج ئامادە دەبێت.

فڕۆکەی هێزی لەشکری ئەمەریکا بۆ گواستنەوەی ئەم ئامێرانە بەکاردەهێنرێت و ئەمەش بە باشترین بژاردە بەکارهاتووە لە کاتێکدا گەشتەکانی فڕۆکەی بازرگانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زۆر سنوورداربووە. لە نێو وتووێژەکاندا کاربەدەستان جەختیان لەوە کردۆتەوە کە ئەم ئامێری هەناسەدانانە بۆ خەڵکی ڕوسیایە و بە هیچ شێوەیەک مانای هاوبەشی لەگەڵ لەشکری ڕوسیا نییە.

بە پێی ئەو پەیوەندییانە " هیچ هاوکارییەک لە نێوان لەشکری ئەمەریکا و ڕوسیادا نییە، هەرچۆن بەپێی بڕیاری دەسەڵاتپێدانی بەرگری نیشتمانی قەدەغەکراوە."

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمدواییانە لە ڕوسیا زۆر زیاد بووە، کە لە ئێستادا لە ڕووی ژمارەی توشبوانەوە دووهەمە لە جیهاندا، تەنها ئەمەریکا ژمارەی توشبوانی لەو زیاترە.

بە پێی لێدوانی کاربەدەستان، ئەمەریکا هەتا ئێستا هاوکاری زۆر لەو وڵاتانەی کردووە کە ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتەوە و بەردەوامیش دەبێت لە ئەنجامدانی ئەو کارە لە داهاتوودا.

XS
SM
MD
LG