Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە نێو کەمپی پەنابەرانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادێش


پەنابەرێکی ڕۆهینگیا لە کەمپی پەنابەرانی بەنگلادێش توشی ڤایرۆسی کۆڤد19 بووە. و دانیشتوویەکی خۆجێهیش ڤایرۆسەکەی گرتووە.

گوتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاتالن بێرکرو بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاندووە تیمێکی لێکۆڵینەوەی خێرا لەوێ بڵاوکراونەتەوەو ئەو کەسانەش کە پەیوەندییان بەو دوو پیاوەوە هەبووە دەستنیشان کراون بۆ کەرەنتینەکردن و تاقیکردنەوە.

هەردوو کەسەکە لەم کاتەدا کەرەنتینە کراون.

دکتۆر شەمیم جەهان بەڕێوەبەری تەندروستی پاراستنی منداڵان لە بەنگلادێش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لە ئێستادا کە بۆمان دەرکەوتووە ڤایرۆسەکە گەیشتۆتە گەورەترین کەمپی پەنابەران لە جیهاندا، ئێمە پێشبینی دەکەین هەزاران کەس بەهۆی کۆڤد19 ڕەنگە گیانیان لەدەستبدەن، بۆی هەیە ئەم پەتایە وڵاتی بەنگلادێش بۆ دەیان ساڵی ڕابوردوو بگێڕێتەوە."

کارمەندانی هاوکاری نێونەتەوەیی هۆشداریان دابوو ئەگەر ڤایرۆسەکە لە کەمپە گەورەکاندا بڵاوبێتەوە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە بەهۆی باری خراپی کەمپەکانەوە.

نزیکەی 1 ملیۆن موسوڵمانی ڕۆهینگیا لەو کەمپەی بەنگلادێشدا دەژین.

XS
SM
MD
LG