Accessibility links

هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆڤد19 ئاڵۆز دەبێت


هەتا ئێستا هیچ ڤاکسینێکی دژ بە ڤایرۆسی کۆڤد19 ئاشکرا نەکراوە بەڵام شەڕ لەسەر شیانی بەرهەمهێنانی دەستیپێکردووە.

کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمانی فەرەنسی سانۆفی نکوڵی لەوە کردووە کە بەڵێنی دابێت ئەمەریکا بەرلەهەموان دەستیڕابگات بە ڤاکسینی کۆڤد 19 کاتێک دروست کرا. سەرۆک وەزیری فەرەنسا ئیدوارد فلپ ڕۆژی پێنجشەممە سوربوو لەسەر ئەوەی دەستڕاگەیشتن بە هەر ڤاکسینێکی کە لەلایەن کۆمپانیای فەڕەنساوە بەرهەمبهێنرێت بۆ هەمووان وەک یەک دەبێت.

ئەم لێدوانەی سەرۆک وەزیری فەرەنسا لە کاتێکدایە کە بەرێوەبەری سانۆفی، پاوڵ هودسن بە ڕۆژنامەی بلومبەرگی گوت حکومەتی ئەمەریکا " مافی ئەوەی هەیە زۆرترین ژمارە داوا بکات چونکە سەرمایەگوزاری هەڵگرتنی مەترسییەکاندا کردووە." ئەو کۆمپانیا فەرەنسییە چەند تاقیگەیەکی لە ئەمەریکا هەیە بەڵام زۆربەی لە ئەوروپایە.

سەرۆکی کۆمپانیاکە سێرگێ وەینبەرگ لە میانەی دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی فرانس 2 گوتی " بە هیچ شێوەیەک جیاوازی ناکرێت لە نێوان هیچ وڵاتێکدا."

لە مشتومڕێکی هاوشێوەدا لە مانگی سێ، خەڵکی ئەڵمانیا و حکومەت توڕەبوونیان نیشان دا لەسەر ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بەوە دەکەن گوایە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ 1 ملیار دۆلاری داوە بە کۆمپانیای CureVac ی دەرمانسازی بۆ مسۆگەرکردنی خاوەندارێتی ڤاکسین.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس لەو کاتەدا گوتی زانایانی ئەڵمانی وەکو بەشێک لە هاوکاری جیهانی کاریان کردووە بۆ دروستکردنی ڤاکسینێک بۆ کۆڤد19 " ئێمە ناتوانین ڕێگەبدەین بارودۆخێک دروست بێت کەسانی تر ببنە خاوەنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان."

کاربەدەستانی ئەمەریکاش وەڵامیان دایەوەو گوتیان ئەو ڕاپۆرتانە گەورەکراونەتەوە و ئەمەریکاش وتووێژی لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی دروستکرنی دەرمان لە سەرانسەری جیهان ئەنجامداوە کە کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆڤد19 دەکەن. کاربەدەستێک گوتی زۆربەی ئەو کۆمپانیایانە هاوکاری دارایی سەرتایی لایەن وەگەڕخەرانی ئەمەریکاوە کراون.

سەۆرکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی پێنجشەممە خۆی خستە نێو بابەتەکەو گوتی ڤاکسینی دژ بە کۆڤد19 کە نابێت ببێت بە هێزێکی بازرگانی و گوتیشی لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ کاربەدەستانی سانۆفیدا قسەدەکات.

گروپێکی 140 کەسی کە لە ڕێبەرانی پێشوی جیهانی، شارەزایان و هاووڵاتیانی ناسراوی سەرانسەری جیهان پێکهاتووە نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردۆتەوە و تیایدا داوا دەکەن ڤاکسینی دژە کۆڤد19 خۆڕایی بێت و هەمو کەسێک لە سەرانسەری جیهاندا بتوانێت دەستیپێڕابگات.

ژمارەی ئەو کەسانی لەسەرانسەری جیهاندا توشی کۆڤد19 بوون گەیشتە زیاتر لە 4 ملیۆن و 500 هەزار کەس و زیاد لە 300 هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

نزیکەی 100 ڕێکخراو لە سەرانسەری جیهاندا کاردەکەن بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی دژ بە ڤایرۆسەکە.

شارەزایان دەڵێن ئەگەر ڤاکسینێکی سەرکەوتوو بدۆزرێتەوە دروستکردنی ئەو ژمارەیەی کە بەشی هەمو داواکارییەکانی جیهان بکات هەوڵێکی زۆری دەوێت. کاربەدەستانی تەندروستی هۆشداری دەدەن ڕەنگە شەپۆلێکی تری ڤایرۆسی کۆڤد19 لەم پایزە دەستپێبکاتەوە و دەشێت ئەمەیان کوشندەتر بێت.

XS
SM
MD
LG