Accessibility links

فەرماندەیەکی لەشکری نەرویژی لە عێراق دەڵێت ڤایرۆسی کۆرۆنا یارمەتیدەر بووە بۆ داعش


فەرماندەی هێزە حەفتا کەسییەکەی وڵاتی نەرویژ لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی بە شێوەی گروپی بچووک لە ناو کێڵگەکانی عێراق خۆیان حەشارداوەو لەوێوە هێرشەکانیان دەکەنە سەر هێزە عێراقییەکانی کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا دەدەن.

عێراق نەک تەنها ڕووبەڕووی ئەم پەتا جیهانییە بەڵکو دووبارە سەرهەڵدانەوەی هێرشەکانی داعش و قەیرانی ئابوریش بووەتەوە لە کاتێکدا نرخی نەوت گەیشتۆتە نزمترین ئاست لە مێژوودا. ئەمەش قەیرانێکی گەورەیە بۆ ئەوە وڵاتەی کە بۆ لەسدا 90 داهاتی پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت.

کۆلۆنێڵ گرۆنجستاد بە ڕۆژنامەی VG ی نەرویژی گوتووە تیرۆستانی داعش " لە ناوچە کشتوکاڵییەکاندان بۆیە ترسێکی تایبەتیان لە ڤایرۆسەکە نییە." لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا ئەوان لەوێوە هێزەکانی عێراقیان دەکردە ئامانج .

لە عێراق ملیتانەکان دەرفەتی بۆشایی ئاسایشیش دەقۆزنەوە هاوکاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە بنکە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا، پارێزگای نەینەوە و کەرکوک.

ئەو بەرپرسە لەشکرییە ڕەوشەکەی بە " گاڵتەجاری" ناودێر کرد لە کاتێکدا کە جیهان ڕووبەڕووی پەتای کوشندە دەبێتەوە داعش هێرشەکانی زیاد دەکات.

ئەو گوتیشی " داعش شەڕەکەی لە سوریاوە گواستۆتەوە بۆ ناو عێراق و هەم لە ڕووی دارایی و هەم لە ڕووی لەشکرییەوە خۆی بەهێز دەکات."

XS
SM
MD
LG