Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ سەردانی ئیسرائیل دەکات بۆ پشتیوانیکردن لەحکومەتە نوێیەکەی ئەو وڵاتە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتەکانی دەرەوەی وڵاتی دوواخستبوو.

لەکاتێکدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتیوانی بەهێزی ئیسرائیل دەکات، ئێستاش کڵێشەی حکومەتەکە پێکهاتووە لەحکومەتێکی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی بنیامین ناتانیاهۆ و هاوبەشەکەی بینی گانتس، وابڕیارە 13 ی ئەم مانگە چاویان بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بکەوێت.

بەڕێوبەرایەتییەکەی دنۆڵد ترامپ پشتیوانی لە نەخشەڕێگاکەی ناتانیاهۆ کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەند بەشێکی بەرەی ڕۆژئاوای ناوچەی فەلەستینییەکان، سەرباری ئاگادارکردنەوەی فەلەستینییەکان بەوەی کە ئەم هەنگاوە دەبێتەهۆی کوشتنی هیواکانی ڕێکەوتنی ئاشتی بۆ ماوەیەکی درێژ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش مۆرگان ئۆرتێگاس لە بڵاوکراوەیەکیدا دەڵێت سەردانەکەی پۆمپەیۆ پێکهاتووە لە وتوووێژکردن لەبارەی بەگەڕخستنی تواناکانی ئەمەریکاو ئیسرائیل بۆ بنبڕکردنی درمی ڤایرۆسی کرۆنا و باسکردنی پرسە ئاسایشییە ناوچەییەکان کە پەیوەندی بە کاریگەرییە مەترسیدارو خراپەکانی ئێرانەوە هەیە.

XS
SM
MD
LG