Accessibility links

بەهۆی بوومەرزەیەک لە ئێران 2 کەس گیانیان لەدەستدەدەن و 38 کەسیش بریندار دەبن


بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هەزاران کەس هەڵاتنە سەر شەقامەکانی تارانی پایتەختی ئێران بەبێ ئەوەی گوێ بدەن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتێکدا بومەلەرزەیەک شارەکەی هەژاند. ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ڕادەگەیەنن بەلانی کەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 38 کەسیش برینداربوون لەو بومەلەرزەیەی کە ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت هێزەکەی 5.1 بووە.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران دەڵێت نزیکەی 40 وردەبوومەلەرزەی تر پاش ئەوە بوومەلەرزەیە لە تاران و مازەندەران ڕوویانداوە.

ئاژانسی زەویناسی ئەمەریکا دەڵێت نێوەندی بەرزترین لوتکەی بومەلەرزەکە شاخی دەماوەندی باشوری ئێران بوو. بەڵام کاربەدەستانی ئێران دەڵێن بومەلەرزەکە لە ئەنجامی هیچ گڕکانێک نەبووە.

XS
SM
MD
LG