Accessibility links

ئەمەریکا و تالیبان بەگژیەکدا دەچنەوە


ڕۆژی شەممە بەگژداچوونەوەیەکی دەگمەن لە نێوان نوێنەرانی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و یاخیبوانی تالیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕوویدا لەسەر پرۆسەی ئاشتی چەقبوستووی ئەفغانستان.

پاش وتووێژێکی درێژخایان لە پشت دەرگا داخراوەکان لە مانگی دوودا ئەمەریکا و تالیبان ڕێککەوتنێکیان مۆر کرد بەمەبەستی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان و هەنگاونان بەرەو وتووێژی نێوان تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان، بەڵام لەو کاتەوە هێرشەکانی ئەو گروپە زیاتریان کردووە.

سۆنی لەگێت گوتەبێژی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، بە ڕێگای تویتەر پەیامێکی ئاراستە گوتەبێژی تالیبان کرد و گوتی هێزەکانی ئەمەریکا خواستیان پرۆسەی ئاشتی بەرەوپێش بچێت، بەڵام ئەگەر ئەو گروپە چەکدارە بەردوام بن لە زیادکردنی هێرشەکانیان ئەوا وەڵام دەدەنەوە.

لەگێت دەشڵێت " هێرش، هێرشی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لە کاتێکدا سەرکوت کردنیش، سەرکوتکردنی لێدەکەوێتەوە. ئەگەر توندوتیژییەکان کەم ناکرێنەوە، ئەو جا بەڵێ وەڵام دەبێت بۆیان".

ئەم تویتەش وای کرد زەبیحوڵا موجاهیدی گوتەبێژی تالیبان وەڵام بداتەوە و بەڵێت ڕێگەی چارەسەرکردن دەکەوێتە سەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی دۆحا.

موجاهدیش لە تویتێکدا بە لەگێتی گوت " بە لێدوانە بێ ماناکان و وروژێنەرەکان زیان بە باردۆخی ئێستا مەگەیەنە، ئێمە لای خۆمانەوە وابەستەی بەڵێنەکانین، تۆ ڕێز لە بەڵێنەکانی خۆتان بگرە."

تالیبان دەڵێت ئەمەریکا حکومەتی ئەفغانستانی هان نەدوە بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی کە پێش ڕێککەوتنەکە ئاماژەی پێکرابوو، کە تیایدا داواکرابوو 6 هەزار زیندانی ئاڵوگۆر بکرێت، 500 هەزار ئەندامی ئەو گروپە یاخیبووە لەگەڵ هەزار سەربازی ئەفغانی.

XS
SM
MD
LG